ڕاپۆرتهكان له شارهكانی كوردستان باس لهوه دهكهن كه چالاکانی مەدەنی و خەڵکی دڵسۆزی ئهم ناوچهیه له ئێران، بەردەوام خەریکی دژەگەندکردنی شار و گوندەکان و خزمەتکردن به خەڵکن.
بە پێی ئهم ڕاپۆرتانه، سەرەڕای نەبوونی ئیمکاناتێکی ئەوتۆ چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی، ژینگەیی و خەڵکی خۆبەخشی سەرتاسەری کوردستان بەهۆکاری بێمتمانەیی بە حکوومەت و دەزگا دەوڵەتییەکان، بە هەموو شێوەیەک و ماندوونەناسانە لە مەیدانی بەرگری لە خەڵکەکەیاندان و بە دژەگەندکردنی شەقام و کۆڵانەکان، بە هیوابەخشی و یارمەتیدانی خەڵکی کوردستان دژی ویرووسی کۆرۆنا وەستاونەتەوە. پێویسته ئاماژه بكرێ کە کۆماری ئیسلامی سەرەڕای دەوڵەمەندی و سەروەت و سامانێکی زۆری وڵاتی ئێران کە لە ژێر چنگیدایە، لە هیچ ڕووداو و قەیرانێکدا بە هانای خەڵکەوە نایەت و خەڵکیش بە ناچار خۆیان هەوڵی پاراستنی خۆیان گرتۆتە ئەستۆ.