به پێی ههواڵی گهیشتوو، “وریا دلئەنگیز”، چالاکی مەدەنیی شاری مهریوان، له لایهن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان، بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتیی” بە ٤ مانگ زیندان و لێدانی ٢٤ زەربە شهلاق مەحکووم کرا.
به پێی ئهم ههواڵه، وریا “دڵئەنگیز ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٩٨ لە سەر سکاڵای دادستانی مەریوان بە تۆمەتی “تێکدانی لە نەزمی گشتیی” بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان کرا. شایانی باسه، ناوبراو مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٦، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی مەریوان دەستبەسەر و مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی وهسیقه بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا بوو.