به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لهدهستدا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بهناوی “شێخە ئەحمەدپووڕ” خەڵکی گونی مەنیجانی سەر بە بەخشی نەمشیری بانە گیانی لە دەست داوە. شایانی باسه، ناوبراو لە سنوورەکانی گوندی بڕوێشکانێ کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزەكانی ڕژیم و کوژراوە.