به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی شاری سنه له حه‌ره‌كه‌تێكی به‌رپرسانه و گشتی دا، ده‌ستیان داوه‌ته بڵاوكردنه‌وه مه‌وادی زیدی عفوونی له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی ئه‌م شاره و له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه پێشوازیی به‌رینی لێكراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له باروودۆخێكدا كه خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا، به پێی لۆژیكی سه‌رمایه له كه‌مترین و سه‌ره‌تایی ترین كه‌ره‌سته‌كانی ته‌ندرووستی بێ به‌رین، هه‌ڵسووڕاوانی شاری سنه له گه‌ڕه‌كه ههژارنیشینهكانی ئه‌م شاره له‌وانه كانی كووزه‌ڵه، نایسه‌ر، جاده‌ی بیمارستان، غهعور، كه‌مێز، حاجی ئااو، پیرمحه‌ممه‌د، كرێكارانی مێكانیك و فه‌نی كار، جهورئاباد و فه‌ره‌ح” مه‌وادی زیدی عفوونیان بڵاوكردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م چالاكانه به بڵاوكردنه‌وه به‌یانیه‌یه‌ك خوازیاری “دابین كردنی ئیمكاناتی ته‌ندرووستی و خزمه‌تگوزاریی درمانیی بێبه‌رامبه‌ر و به پێی ستاندارده‌كانی ڕۆژ بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و دابین كردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌موو توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ و بیمه بێكاری و دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵی پێویست بۆ هه‌موو توێژه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه” بوون.