کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ شۆفیر ئۆتوبووسه‌كانی كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ شۆفیر ئۆتوبووسه‌كانی كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ شۆفیر ئۆتوبووسه‌كانی كرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، به‌شێك له‌ شۆفیر ئۆتوبووسه‌كانی كرماشان ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی مافه‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ کۆبوونەوە.

شۆفیرانی ناڕازیی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌ارمبه‌ر باڵەخانەی ئۆستانداریی و شاره‌داریی شاری کرماشان بە شێوەیەکی هێمنانە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی و داوایان کرد  یارانەی ساڵی ١٣٩٨ و هەروەها مافی بیمەی بێکاری ئەو دوو مانگەی کە لە پشوودا بوون پێیان بدرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، چەند ڕۆژ لەمەوبەریش شۆفیرانی شاری ورمێ هەر بەو مەبەستە و بۆ داواکردنی مافەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. پێویسته‌ بوترێ كه‌ دوای هاتنی ویرووسی کۆرۆنا خەڵکێکی یەکجار زۆر لە چینی هەژار و دەستکورتی کۆمەڵگە تووشی کێشەی دارایی بوونەتەوە و سەرچاوەی دابینکردنی بژێوی ژیانیان لەدەست داوە و هیچ لایەنێکیش وڵامدەری داواکاریەکانیان نییە.