ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ماوەی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١٩ به‌ندكراوی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ١٩ به‌ندكراو به ناوه‌كانی، “بێهنام فرووزەندە دڵ، محەممەد حسێن ئیرج‌نیا، ئەکبەر کامیل مەنگولی، ئومید ئەفراسیابی، ئەحمەد مەنوچێهری، کەریم ئەشرەفی، حامید فیروزە، حوجەت نوری، حەمید موعەزەمی، نەوید بەیگی، سابیر کاسب، ڕەحیم شێخکانلوو، شێرزاد پایوون، جەعفەر مەسعوودی‌نیا، فەرهاد ڕەحیمی، ئەرسەلان عەیووزی، ڕەمەزان شێخکانلوو، حەیدەر غیرەتمەند و جەواد ئەحمەدی بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون. هه‌روه‌ها ٥٠ به‌ندكراویی لە بەندەکانی ١٥، ٣ و ٤ی زیندانی ورمێ لە سەر بڕیاری پشکێنەرانی زیندانەکانی ئۆستان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسه، مێهر عەلی فەرهەنگ، بەرێوەبەری ناوخۆی زیندانی ورمێ، هەڕەشەی لە زیندانییه‌كان کردووە لە ئەگەری ناڕەزایەتیی دەربڕین تەقەیان لێدەکرێت و ئیزنی تەقەکردنیان لە زیندانبانان وەرگرتووە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێزەکانی دژە شۆڕش بە شێوەی ٢٤ سه‌عاتی ئامادەن و بە باتووم، ئیسپری، شوکێر و سیلاحی ساچمەی لە ناو ساڵۆنی زیندان جیگیر کراون.