وەزارەتى تەندروستیی هەرێم رایگەیاندووه، ١٤ حاڵەتى نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران کە زۆربەیان بەرکەوتەى توشبووەکانى دوو پرسەکەى گەڕەکى کارێزانن.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ١٤ تووشبووی ویرووسی کۆڕۆنا لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن. جێگهی ئاماژهیه، لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ٢٩٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١١٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.