له ئێستادا ئیتر له هه‌موو جێگه‌یه‌ك باس له شۆك یان قه‌یرانی كۆرۆنا ده‌كرێت. به‌هێزترین ئابوورییه‌كانی جیهان نایشارنه‌وه كه ئاكام و كاریگه‌ریی ئه‌م شۆكه یه‌كجار له‌و قه‌یرانه زیاتر ده‌بێت كه له سێپتامبری ٢٠٠٨دا ده‌ستی پێكرد. هه‌ر له ئێستاوه هه‌زاران ملیارد دۆلار له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌داریه‌وه دراوه‌ته ناوه‌نده ماڵی و سه‌نعه‌تیه‌كان. هه‌ڵبه‌ت هه‌را و هوریایه‌كی زۆریشیان وه‌ڕێخستووه كه گۆیا له‌و هه‌زاران ملیارد یارمه‌تییه ماڵیه، قه‌راره به‌شێكی به‌نه‌سیبی كرێكاران و كارمه‌ندانی بێكاری ئه‌م ناوه‌ندانه بێت. له ئۆرووپا مشت و مڕ و كێشه‌مه‌كێشه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ریك بوونی هه‌موو وڵاتانی ئۆرووپایی له سندووقێكی هاوبه‌شدا تووندتر بووه‌ته‌وه و بۆشایی ناو یه‌كیه‌تیی ئۆرووپای قووڵتر كردووه‌ته‌وه. ئیتالیا و سپانیا و ته‌نانه‌ت فه‌ڕانسه‌ش، ده‌وڵه‌ته‌كانی ئاڵمان، هۆله‌ند و ئۆتریش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هاوپشت نین. توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌روون ناسان، باس له دواهاته كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه ده‌كه‌ن. ترامپ، سه‌رۆك كۆماری راسیستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له سه‌ره‌تاوه حاشای له قه‌یراناوی بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌كرد، كاتێك ڕۆژانه ئاماری تووش بوونی هه‌زاران كه‌س له ئه‌مریكا بڵاوبۆوه، بۆ جارێكی دیكه جه‌وهه‌ری ڕاسیستیی خۆی به هه‌موان نیشان دا و ناوی ویرووسی چینی له‌سه‌ر دانا. به‌ڵام كاتێك كه ئاماری تووش بووان له ئه‌مریكا، سنووری ئاماری تووش بووانی چینی تێپه‌ڕاند و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌ستیان كرد به هه‌را و هوریا، ترامپ، په‌سند كردنی دوو هه‌زار و ٢٠٠ ملیارد دۆلاری به پێی یاسای باروودۆخی تایبه‌ت و نائاسایی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بڕی هه‌زار و ٢٠٠ دۆلار، به پۆست، ڕه‌وانه‌ی به‌ر ده‌رگای خه‌ڵك ده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ت مه‌علووم نییه ئه‌و ملیۆنان كه‌سه‌ی كه بیمه‌ی ده‌رمانییان نییه، ئه‌و ده ملیۆن كه‌سه‌ی وا بێكارن، ئه‌وانه‌ی وا له به‌شی ئابووریی ناڕه‌سمی دا له باروودۆخی ئاساییشدا، به‌دژواری ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، چۆن ده‌توانن به‌و بڕه پاره‌یه، خه‌رجی ده‌وا و ده‌رمان ، خۆرد و خۆراك، كرێ ماڵ و هه‌زینه‌ی وامه‌كانیانی پێبده‌ن. له ئاڵمان واته دڵی به‌خۆرپه‌ی ئابووری ئۆرووپا، ٧٥٠ ملیارد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا ته‌رخان كرا. وه‌زیرانی ماڵی، ئابووری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به دڵ ئاواڵه‌ییه‌وه ڕایانگه‌یاند كه كرێكارانی بێكار كرا‌و، ٦٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان له خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌رده‌گرن. له باروودۆخێكدا كه پتر له چوار ملیۆن كه‌س له كرێكارانی قه‌راردادی و نیوه‌وه‌خت ته‌نانه‌ت له باروودۆخی ئاسایی‌دا بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی خۆیان ده‌بوایه هه‌موو مانگێگ سه‌ردانی سندووقه‌كانی یارمه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌و باروودۆخه‌دا ،ئه‌م ٦٠ له‌سه‌ده‌شیان پێبدرێ، چۆن ده‌توانن هه‌زینه‌ی ڕۆژانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئاشكرایه كاتێك له ناو دڵی به‌خۆرپه‌ی ئابووریی ئۆرووپادا، باروودۆخه‌كه به‌م جۆره‌یه، خه‌ڵك له وڵاتانی باكووری یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا له‌وانه ئیتالیا، سپانیا و یونان، كه پێش شۆكی كۆرۆناش دواهاته‌كانی قه‌یرانی ساڵی ٢٠٠٨ كاریگه‌ریی زۆر خراپی خستبووه سه‌ر ژیان و بژێویان، كه‌وتوونه‌ته‌وه چ باروودۆخێكه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئیدێئۆلۆگه‌كانی بورژوازی و سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كان و میدیا ده‌ست سازه‌كانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن جه‌وهه‌ر و ماهیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كاره‌ساته بشارنه‌وه و ڕه‌نگبێ بۆ ماوه‌یه‌ك بتوانن له دڵی ئه‌و شۆكه‌ی وا له هه‌موو بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دراوه، به خه‌ڵكی بسه‌لمێنن كه كۆرۆنا “دیمۆكراتیك“ه و ده‌توانێ هه‌موو كه‌س تووشی بێت و ڕه‌نگبێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی میلیتاریزه كردنی كۆمه‌ڵگا، داخستنی ڕێستوورانه‌كان، كافه‌كان، تێئاتره‌كان و ناوه‌نده كلتووریه‌كان و له ڕێگه‌ی داخستنی باغچه‌ی ساوایان و مه‌دره‌سه و زانكۆكان و ساڵۆنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی بێ ماڵ و حاڵان، به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسه‌كه ژێستی خێرخوازانه به‌خۆیانه‌وه بگرن و هات و هاوارێكی زۆر وه‌ڕێخه‌ن كه “بۆ سڵامه‌ت مانه‌وه‌ی خۆتان له ماڵه‌كانتان دا بمێننه‌وه”، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌و ته‌رفه‌ندانه، پێویسته وه‌ك هه‌موو توێژه‌رانی زانست و ئابووریی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ له سه‌رمایه‌داران، ئه‌وه بڵێین كه قه‌یرانی كۆرۆنا له دڵی قه‌یرانێكی گه‌وره‌تردا له دایك بووه كه ده‌مێكه مرۆڤایه‌تی دیلی ده‌ستیه‌تی. ئه‌م قه‌یرانه، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی، قه‌یرانی سه‌رمایه‌داریه.
تا چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر پێیان ده‌وتین كه قه‌یرانی ساڵی ٢٠٠٨ دووپات نابێته‌وه. گۆیا هه‌م بازار و هه‌م ده‌وڵه‌ته‌كان فێر بوون كه چۆن به‌ر به هاتنی ئه‌م جۆر قه‌یرانانه بگرن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كاتیش هه‌موو ئاماره‌كان پێیان ده‌وتین كه ته‌نانه‌ت به‌هێزترین ئابووریه‌كانی سه‌رمایه‌داریش هێشتا ئاستی گه‌شه‌ی ئابووریه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌وه ئاستی پێش ئه‌م قه‌یرانه. هه‌موو داتاكان ده‌ریانخست كه ئه‌وه‌ی وا پێی د‌ڵێن كۆنتڕۆڵی قه‌یران، هیچ شتێك نه‌بوو بێجگه له ڕیازه‌تی ئابووری كه له ئێستادا له دڵی شۆكی كۆرۆنادا كاریگه‌ریه‌كانی لانیكه‌م له به‌شی ته‌ندرووستیدا و به تایبه‌ت له وڵاتانێكدا ده‌بیندرێ كه بێره‌حمانه سیاسه‌ته‌كانی نێئۆلیبڕالیی خسووسی سازی و هێنانه خواره‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان به‌ره‌وپێش بردووه. هه‌موو ڕۆژێك به‌رده‌وام ئاماری تووش بووان و قوربانیانی كۆرۆنا له ئیتالیا، سپانیا و ئه‌مریكا ده‌بیستین. هه‌موو ڕۆژێ ئاماری ده‌ستكاری كرا‌و له ئێران و و توركیه و برێزیله‌وه ده‌بیستین و هاوكات سه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه قه‌بووڵی كه‌ین كه هه‌مووی ئه‌م ڕووداوانه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی فڵان ئیسكی بازی ئۆتریشی، كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی چین له ووهان، شه‌ڕی بیۆلۆژیكی ئه‌مریكا دژبه فڵان وڵاته ڕوویان داوه. به‌ڵام ڕێك له دڵی ئه‌م ته‌بلیغاته و هات و هاواره‌دا، له‌بیریان ده‌چێته‌وه كه بۆ نموونه باروودۆخی ناله‌باری نه‌خۆشخانه‌كانی ئیتالیا ئاكامی ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌ته‌كانی بانكی جیهانی و سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ و بانكی ناوه‌ندی ئۆرووپایه له دڵی قه‌یرانی ٢٠٠٨دا. مه‌گه‌ر هه‌ر به فه‌رمانی ئه‌و ناوه‌ندانه نه‌بوو كه سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی یه‌ك و نیو ملیۆن كه‌س به جه‌معیه‌تی ئیتالیا، بوودجه‌ی به‌شی ته‌ندرووستی دوو له‌سه‌د واته ٣٧ ملیۆن یۆرۆ كه‌م كرایه‌وه. ئاكامی ئه‌م كه‌م كردنه‌وه‌یه‌ش ده‌ستبه‌جێ خۆی له هاتنه خواره‌وه‌ی ژماره‌ی پزیشكان، په‌رستاران، چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاتنه خوارێی ١٧ له‌سه‌دی گشت ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌كان دا نیشان دا. له ئاڵمان هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌دان نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی و خسووسی ته‌عتیل كراون. له ئه‌مریكا هاتنه خواری بوودجه‌ی به‌شی ته‌ندرووستی ته‌نیا له شاری نیۆیۆرك بوو به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ٢٠ هه‌زار ته‌ختی نه‌خۆشخانه. كه‌وابوو سه‌یر نییه كه شاری نیۆیۆرك، به ته‌نیا ،پتر له وڵاتی ئاڵمان قوربانی و تووش بووی به‌م ویرووسه هه‌یه. له ئینگلیس ساڵیانێكه كێشمه‌كێشێكی زۆر سه‌باره‌ت به مه‌ره‌خه‌س كردنی پێش وه‌ختی نه‌خۆشه‌كان له بیمارستانه‌كان له ئارادایه.
ده‌ست نیشانده‌كانی سه‌رمایه پێمان ناڵێن كه كۆمپانیه‌كانی سازكردنی ده‌رمان، مه‌یلێكی وایان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه عفوونیه‌كان نییه. پێمان ناڵێن كه ئه‌وان عه‌لاقه‌یه‌كیان به ئاماده‌كاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه ته‌ندرووستیه‌كان نییه. بۆ كۆمپانیی “بایر” واته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیه‌كانی سازكردنی ده‌رمان له جیهاندا، باشتر وایه كه بۆ به‌رهه‌م هێنانی كووده شیمیاییه‌كان له به‌شی كشت و كاڵدا سه‌رمایه‌گوزاری بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌و كوودانه ئانتی بیۆتیكی زۆریان تێدایه و به‌كار هێنانی ئه‌و كوودانه له كشت و كاڵدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌رهه‌مه‌كان، كاریگه‌ریی ئانتی بیۆتیك له‌سه‌ر ئینسان كه‌م بكه‌نه‌وه و به‌م جۆره قازانجی زیاتر بۆ ئه‌م كۆمپانیه به‌دیاری دێنێت. له لۆژیكی سه‌رمایه‌داریی ئه‌واندا، هه‌رچی خه‌ڵك زیاتر نه‌خۆش بكه‌ون، زیاتر پێویستیان به ده‌رمان ده‌بێت و هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش ئه‌رزشی سه‌هامی ئه‌و كۆمپانیانه ده‌ڕواته سه‌رتر. هیچكات پێمان ناڵێن كه چ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ویرووسه نوێیه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی سه‌نعه‌تی ماده‌ی خۆراكی و لۆژیكی قازانج په‌رستیی شیركه‌ته چه‌ند میلیه‌تیه‌كان دا هه‌یه. ئه‌وان ده‌ری ناخه‌ن كه سه‌رمایه چۆن دارستانه‌كان له‌ناو ده‌بات و ئه‌وه‌ش خۆی ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه جۆراوجۆره‌كان. ئه‌وان پێمان ناڵێن كه ئه‌و ویرووسانه‌ی وا پێشتر له دڵی سرووشتدا ناشترابوون، چۆن له‌ناو ئاژه‌ڵداریی خۆجێیی و كۆمه‌ڵگای ئینسانه‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌م كشت و كاڵه بازرگانیانه‌ی كه به‌نیازن ده‌ست به‌سه‌ر مادده خۆراكیه‌كان دابگرن، له كنیا و له گینه بیسائۆ و له كه‌نارئاوه‌كانی عاج و له ناو په‌راوێزنشینه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی برێزیل و ئافریقای باكوور و له ئیسلام ئاباد نین. به‌ڵكوو له له‌نده‌ن و له نیۆیۆرك و له هۆنگ كۆنگ و بێرلین و پاریس و به شێوه‌ی گشتی له ناوه‌نده‌كانی سه‌رمایه دان. كه‌وابوو چۆن ده‌توانن بیشارنه‌وه كه ئه‌وان خوڵقێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو جۆر ویرووسه‌كانن كه دواهاته‌كانی، ژیانی میلۆنان مرۆڤی به‌ره‌و مه‌رگ و نه‌مان بردووه. كه‌وابوو پێویسته بڵێین كه كۆرۆنا به‌ره‌نجامی ڕاسته‌وخۆی قه‌یرانی نه‌زمی سه‌رمایه‌داریه. پێویسته ئه‌م نه‌زمه هه‌رچی زووتر بڕووخێت و تێكه‌وه‌پێچرێت.