کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی بە تاڵانبردنی دارستانەکانی کوردستان

به‌رده‌وامی بە تاڵانبردنی دارستانەکانی کوردستان

به‌رده‌وامی بە تاڵانبردنی دارستانەکانی کوردستان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا کەسانی هەلپەرەست لە باسکی کۆڵەسە لە ناوچەی سەردشت بەشێک لە دارستانەکەیان بڕیوە و بە تاڵانیان بردووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌، لەگەڵ ئەوەی کە هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیان ساڵە بۆ مەبەستە سەربازییەکانی خۆیان دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان دەسووتێنن یان بۆ دانانی مۆڵگە و جادەی سەربازی لەنێوی دەبەن، ئێستا لە کوردستان باندێکی مافیای سەر بە سپای پاسداران بۆ فرۆشتنی دارستانەکانی کوردستان کەوتونەتە بڕینی دارەکان بە تایبەت داری بەڕوو و ڕەوانەی شارەکانی دەرەوەی کوردستانی دەکەن.