کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت هاووڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت هاووڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت هاووڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ئه‌نجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای نێوان “سەقز ـــ دیواندەرە” حه‌وت هاووڵاتیی بوونە قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ و گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوه‌ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای نێوان سەقز ـــ دیواندەرە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی شارەکانی دیواندەرە، جوانڕۆ و هەروەها ئاوایی تیلەکۆ بوون. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێ كه‌ ساڵانە ژمارەیەکی زۆر له‌ هاووڵاتییان به‌هۆی ستاندارد نه‌بوونی ڕێگاوبانەکان، نەبوونی نیشانەکانی هاتووچۆ و پابەندنەبوونی شۆفێرەکان بە یاسا و ڕێنماییەکان ده‌بنه‌ قوربانیی و دەسەڵاتیش لەم پێوەندییەدا کەمتەرخەمە و هیچ ئاوڕێک لە ویست و داواکانی خەڵک ناداتەوە.