کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی چوار هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان

ئازادكرانی چوار هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان5

ئازادكرانی چوار هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان5

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چوار هاووڵاتیی به‌ ناوه‌كانی “سابیر نادری، محه‌ممه‌د شیخكانلو، رزگار ئه‌مینی و محه‌ممه‌د فه‌قێ زاده‌” كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌ندازیار “سابیر نادری”  كه‌ به‌تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر به‌ ٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، دوای ١٨ مانگ ڕاگیران له‌ زیندان و به‌دوای به‌خشینی حوكمه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی خاكه‌لێوه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د شیخكانلوو” خه‌ڵكی خۆی، “ڕزگار ئه‌مینی” خه‌ڵكی ورمێ و “محه‌ممه‌د فه‌قێ زاده‌” خه‌ڵكی پیرانشار، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م سێ هاووڵاتییه‌ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌ به‌تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.