کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بیلاته‌كلیفی دوو هاووڵاتیی له‌ زیندانی ناوه‌ندی بۆكان

بیلاته‌كلیفی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری بۆكان1

بیلاته‌كلیفی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری بۆكان1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری بۆکان کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، هێشتا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ئه‌مشارە ڕاگیراون.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قەرەگوڵ”ی سه‌ر به‌ شاری بۆکان بە ناوەکانی “هیوا قوربانی ئەقدەم” و “محەممەد ئەلیاسی” سەرەڕای ئەوەی کە یەک ساڵە دەستبەسەر کراون، بەڵام هێشتا نە دادگایی کراون و نە مافی مرەخەسییان پێدراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١٧ی خاکەلێوەی پاره‌كه‌ دوای بانگ کران بۆ پاسگای قەرەمووسالی به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، دەستبەسەر و پاش ڕاگوێزرانیان بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات، له‌ زیندانی ناوەندیی شاری بۆکان ڕاگیراون.