کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ له‌ كۆرۆنا تێپه‌ڕ بێت، به‌ بێ ئه‌وه‌یكه‌ هه‌زینه‌یه‌كی بۆ بدات

Corona IslamicRepublic

Corona IslamicRepublic

بهتهواوبوونی تهعتیلاتی نهورۆز، لهڕۆژی شهممه١٦ی خاكهلێوهوه، تاران و زۆرێك لهشارهگهورهكانی ئێران، دیمهنی پێش پهیدابوونی ویرووسی كۆرۆنایان بهخۆوهگرت. وێنهبڵاوكراوهكانی ناو تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان بهجۆرێكن كهدهڵێی شاری تاران بهسهر ویرووسی كۆرۆنادا زاڵ بووهو ئێستا سهركهوتنی خۆی لهسهر شهقامهكان جێژن گرتووه‌. دهوترێ كهڕادهی ترافیكی ڕۆژی شهممهلهتاران لهیهك ساڵ لهمهوبهرهوهوێنهی نهبووهو گهیشتووهبه٤٣ كیلۆمیتر. پرسیار ئهوهیه، بۆ دهبێ وای لێهاتبێ؟ ئایا خهڵك درۆكانی ڕووحانیان باوهڕ كردووهكهوتبووی نهخۆشیهكهڕوو لهلاوازبوونه و كۆنتڕۆڵ كراوه؟ ئایا ههوڵ و تهگبیرهكانی كۆماری ئیسلامی تا ئهو ڕادهیهكاریگهر بوون كهخهڵك متمانهیان پێ بكهن و هیچ نیگهرانیهكیان نهمێنێ؟ ئایا خهڵك پێی وایهكههێزێكی ئاسمانی چاكهیهكی تایبهتی لهحهقیان دا كردووه  و لهبهرامبهر ئهو بهڵایانهدا دهیانپارێزێ؟ ئایا لهڕووی بێ فهرههنگی و نهزانیهوههاتوونهتهسهر شهقامهكان؟ بێ گومان هیچ كام لهوانهنین. حهقیقهتی تاڵی ئهو ماجهرایهشتێكی تره‌. خهڵك گیانی خۆیان و بنهماڵهكانیان خۆش دهوێت، ژیانیان خۆش دهوێت، بهڵام تاقهتی برسی مانهوهی منداڵهكانیان و ئهندامانی بنهماڵهكهیان نییه‌. نهشتێكیان لهماڵهوهههیهو نهپووڵێكیان لهگیرفان دایه‌. كاسبكاری ههژار، دهستفرۆش، كرێكار، شۆفیر، ئهوانهی وا دهستیان بههیچ سهرچاوهیهكی دهوڵهتیهوهبهند نییه، ههر ئهو دوو حهفتهیهش بهزهحمهت لهماڵێ ماونهتهوه‌.

ڕۆژنامهی ئافتابی یهزد، لهژومارهی ڕۆژی شهممهی خۆیدا، وتووێژێكی لهگهڵ كرێكارێك چاپ كردووهكهحهقیقهتی داستانهكهبهبێ پهردهباس دهكات و دهڵێ:

خاوهنكار پهڵپی گرتووهكهئهگهر نهچینهوهسهر كار، دهرمان دهكا! بهرپرسانی وهزارهتی بێهداشت و ئۆستانداری دهڵێن كهههموو شوغڵهكان تا مانگی گوڵان تهعتیلن. بهڵام لهڕاستیدا خاوهنكار ئهوهقهبووڵ ناكات. لهڕۆژی ١٣ی خاكهلێوهوهپهیوهندیان لهگهڵ گرتم و پێیان وتم كهئهگهر ڕۆژی شانزدههۆم لهسهر كار نهبووی ئیتر مهیهوه‌‌! من ههر ئێستاش بهسهختی خهرجی ژیانم پهیدا دهكهم، چۆن دهتوانم نهڕۆمهسهركار؟ لهو كایهیهدا ئێمهمانان لهههر دووك لاوهدهسووتێین، چون ئهگهر لهماڵهوهبێینهدهر كۆرۆنا دهگرین و دهمرین، ئهگهر لهماڵێش بمێنینهوهلهبرسان و لهبێ پووڵیدا دهمرین، حازرم بمرم بهڵام شهرمهندهی بنهماڵهكهم نهبم“.

ههڵبهت كۆماری ئیسلامی زیاتر لهههمووان لهو ڕاستیهئاگادارهو چون نایههوێ لهوبارهیهوهخۆی بكاتهبهرپرس، بهههڵسووكهوتێكی دژهكیهوه، چرای سهوزی بۆ وهكار كهوتنهوهی ناوهندهكانی كهسب و كار ههڵكردووه‌. ڕووحانی حهفتهی ڕابردوو وتی:

پێویستهبزانین كهزیانهسهرهكیهئابووریهكانی كۆرۆنا وهبهر توێژهلاوازهكانی كۆمهڵگا دهكهوێ و خهڵك لهدهوڵهت ئهوهیان دهوێ كهنههێڵین كۆرۆنا سڵامهت و بژێویان لهناو بهرێت“. ئهو وتانهی ڕووحانی لهحاڵێكدایهكهسهعید نهمهكی، وهزیری بێهداشت، ڕۆژی ههینی، لهفهرمانی كرانهوهی گشت پیشهو ناوهندهكانی كهسب و كار لهلایهن وهزارهتی سهنعهت و مهعدهن و تهجارهتهوهڕهخنهی گرت و لهنامهیهكدا بۆ ڕووحانیی نووسی: “ههر بڕیارێك لهلایهن ههر دهزگایهكی دهوڵهتی و غهیرهدهوڵهتی، فهرههنگی و ئایینیهوهبێت كهتهئید نهكرابێت، بهخێرایی داوێنی نیزامی سڵامهت و پاشان گشت ئابووریی وڵات دهگرێت.”

سهرهڕای ئهوجۆرههۆشدارانه، حهفتهی ڕابردوو خودی ڕووحانی كۆتایی سیاسهتی مهودا دانانی كۆمهڵایهتی ڕاگهیاند و لهجیاتی ئهو تهوهره،بێ سیاسهتیومهودادانی وشیارانه‌”ی ڕاگهیاند كهتهنانهت خۆشی لهمانای كردهوهیی ئهو وشانهحاڵی نییه‌. ڕووحانی فهرمانی كرانهوهی پیشهو كهسب و كارهكان دهردهكات، چونكهنایههوێ ههزینهیهك بۆ داخرانیان بدات. كهوابوو كۆماری ئیسلامی دهیههوێ ههزینهی تێپهڕین لهو قۆناخهش بهقوربانی كردنی گیانی خهڵك بدات.

ئایا كۆماری ئیسلامی پووڵێكی نییهتا لهو بوارهدا خهرجی كات؟ ئهوهڵهن ڕژیم خۆی حاشا لهوهناكات كهخاوهنی یهكێك لهدهوڵهمهندترین پاشكهوتهكانی دراوهلهناوچهكهدایه‌. سندووقی نێونهتهوهیی پووڵ لهڕاپۆرتی ساڵانهی خۆیدا ڕایگهیاند كهكۆماری ئیسلامی ئێران خاوهنی یهكێك لهخهنیترین پاشكهوتهكانی دراوهلهئاست ناوچهكهدا و ئهرزهشهكهی نزیك به١٠٠ ملیارد دۆلار بهرئاورد كراوه‌. سهرهڕای ئهوه، ئهو سهروهتهی وا لهدهست خامنهیی و سپای پاسداران دایه، سهری لهسهدان ملیارد دۆلار داوه‌. ئهگهر ئهو سهروهتهبهرینانهكهپووڵی خوێنی خهڵكی ئهم وڵاتهن، بۆ ڕۆژی مهبادا ههڵگیراون، چ ڕۆژێك لهوهمهباداتر كهجیهان كهوتووهتهبهردهم كارهساتهوهو ئێرانیش بووهتهیهكێك لهناوهندهكانی ئهو كارهساته؟ بهبهشێكی زۆر كهم لهو پووڵانهدهكرێ ههزینهی لهناو ماڵدا مانهوهی كرێكاران و خهڵكی كهم داهات، تا ههر كات كهپێویست بێت، دابین بكرێ.

كاتێك كهئهساسی كارهكهواتهدابین كردنی ههزینهی قهرهنتینهو لهماڵهوهمانهوه، وهلا دهندرێت و گرینگیهكی پێ نادرێ، ئهوهیكهدهمێنێتهوه، ههڵسووكهوتی دژهكیی ناوهندهدهوڵهتیهكان و سهرلێشێواوی و ناكارامهبوون لهبهكار هێنانی ئیمكانات، بهدوای خۆیدا دێنێت. لهئێستادا بهو قهرهباڵغیهی كهلهئاست شار و لهكارگهو كارخانهكاندا خوڵقاوه، مهترسیی شهپۆلی نوێی كۆرۆنا ههڕهشهلهتاران دهكات. لهڕوانگهی كارناسهكانهوه، تاران ڕۆڵێكی سهرهكیی ههیهلهپهیوهندی نێوان ئۆستانهكاندا، ههرچهشنهسهرههڵدان و بڵاوبوونهی ویرووسێك تهنانهت لهئاستێكی مامناوهند دا، دهبێتههۆی ئهوهیكهبهخێرایی بگاتهباقی شارهكان بهتایبهت شارهكانی دهورووبهری تاران.

با كۆماری ئیسلامی بهمجۆرهبۆ چهند ساتێكی تریش، درێژهبهحهیاتی نهكبهت باری خۆی بدات و سهروهتهكهڵهكهكراوهكانی، لهژیانی خهڵك، لهو ڕۆژگارهدژوارهدا، دهریغ بكات. بهدڵنیاییهوهئهم ڕۆژانهتێپهڕ دهبن و كرێكاران و جهماوهری ههژار و بێ بهشی ئێران، پاشئهزموونی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، وشیار تر و ئاگادارتر لهجاران دهردهكهون و بارگهو بنهی كۆماری ئیسلامی تێكهوهدهپێچنو بهرهو بینا كردنی دونیایهكی باشتر و ژیانێكی ئینسانیتر، پڕ لهئازادی و بهختهوهری و یهكسانی، ههنگاو ههڵدێننهوه‌.