کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئۆپراسیۆنی نیزامیی ئه‌مریكا، به‌ره‌كه‌تێك بۆ كۆماری ئیسلامی

1455762 156

1455762 156

ههواڵنێریی ڕوویتێرز حهفتهی ڕابردوو ڕایگهیاند كهئیسماعیل قائانی فهرماندهی سپای قۆدس بۆ یهكهم جار پاش كوژرانی قاسم سولهیمانی ڕۆیشتووهتهعێراق تا هاوئاههنگیی نیزامیی پێویست بدا بههێزهكانی حهشدی شهعبیی نزیك بهڕژیم. ئهم سهفهرهلهباروودۆخێكدا ڕوویداوهكهحیزبهشیعهكانی عێراق كێشهو ناكۆكیی زۆریان لهسهر تهوهرهسیاسیهكانی وهك دیاری كردنی كاندید بۆ پۆستی سهرۆك وهزیران لێ پهیدا بووه‌. لهههمان حاڵیشدا ههوڵهكانی ئهمریكا و هێندێك لهدهوڵهتههاوپهیمانهكانی لهوانهچۆڵ كردنی هێندێك لهپێگهكانیان بهمهبهستی بردنهسهرهوهی ئهمنیهتی هێزهكانیان و ههروهها دامهزراندنی دوو سیستمی دیفاعی دژهمووشهكی پاتریۆت له‌ “عهینول ئهسهدو دهورووبهری ههولێر، فهرماندهكانی حهشدی شهعبیی نیگهران كردووه‌. ئهوان ئهم ههوڵانهبهدهستپێكی هێرشی بهم زوانهی ئهمریكا دهزانن بۆسهر حهشدی شهعبی. كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی و فهرماندهكۆن و نوێیهكانی سپای پاسدارانیش بهههڕهشه ناوبهتاڵهكانی ههمیشهی خۆیان و بهنیگهرانیهوه، شوێن گواستنهوهی هێزهكانی ئهمریكا لهعێراق بهدهستپێكی هێرشی ئیحتمالیی ئهمریكا دهزانن بۆ سهر هێندێك لهگرووپهچهكدارهشیعهكانی عێراق كهلهژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان دان لهوانه‌ “كهتائیبی حیزبوڵڵاو گرووپینۆحهبا“. محهممهد باقری سهرۆكی ستادی هێزهچهكدارهكانی ڕژیم سهبارهت بههێرشی ڕاكێتیی حهشدی شهعبی بۆ سهر پێگهكانی ئهمریكا پاكانهی بۆ ڕژیم كرد و وتیكۆماری ئیسلامی هیچ جۆرهدهخاڵهتێكی لههێرشی میلیشیاكانی عێراقدا نییهو بهنیازیش نییههێرش بكاتهسهر هێزهكانی ئهمریكا.”

لهمدوایانهدا، ڕۆژنامهی نیۆیۆرك تایمز باسی لهفهرمانی پێنتاگۆن كردبۆ تاوتوێ كردنی چهند گهڵاڵهیهك لهوهزارهتی بهرگریی ئهمریكا بهئامانجی ئۆپراسیۆنی نیزامی بۆ لهناو بردنی گرووپهكانیكهتائیبی حیزبوڵڵاونهحهبا“. لهههمان حاڵدا، ڕۆژی چوارشهممه١٣ی مانگی خاكهلێوهترامپ لهتوێتێكدا كۆماری ئیسلامی و میلیشیاكانی نزیك بهوی بهپیلانگێڕی و ئۆپراسیۆنی خافڵگیرانهدژبههێزهنیزامیهكان و بهرژهوهندیهكانی ئهمریكا تۆمهتبار كرد و هۆشداری دا كهحكوومهتی ئیسیلامی بههایهكی زۆر قورسی بۆ دهدات. پاشان لهكۆنفرانسێكی ڕۆژنامهوانیشدا هۆشداری دا كه‌: “ئهمریكا لهنزیكهوهئاڵوگۆڕهكانی عێراق چاوهدێری دهكات و لهڕوانگهی منهوهههر ڕووداوێك لهوێ ڕوو بدات، ئێران بهرپرسیهتی“. لهلایهكی دیكهوهعادڵ عهبدولمههدی سهرۆك وهزیرانی دهست لهكار ههڵگرتووی عێراق، حهفتهی ڕابردوو سهبارهت بهههرجۆرهههوڵێكی نیزامی لهعێراق بهبێ ڕهزامهندیی دهوڵهت، هۆشداری دا. فهرماندهكانی حهشدی شهعبی داوایان لێ كردووهكهلهبهرامبهر هێرشهپێشبینی كراوهكانی ئهمریكادا، پشتیوانیان لێ بكا. لهماوهی دوو سێ مانگی ڕابردوودا، چهندین جار پێگهكانی ئهمریكا لهعێراق لهلایهن بهشێك لههێزهكانی حهشدی شهعبیی سهربهكۆماری ئیسلامیهوهبهئامانجی گوشار خستنهسهر ئهمریكا بۆ چۆڵ كردنی عێراق، بهڕاكێت هێرشیان كراوهتهسهر. ههڵبهت ئهمریكاش چهند جارێك لهبهرامبهردا زهربهی لێداونهوهو خهسارهتی پێگهیاندوون.

ئاشكرایهكهدهوڵهتی ئیمپریالیستیی ئهمریكا بهههزینهكردنی پتر لهسێ تریلیۆن دۆلار و قوربانی كردنی پتر لهچوار ههزار ئهمریكایی لهشهڕی عێراقدا، حازر نابێت ئهم وڵاتهپڕ لهنهوت و پڕ لهسهرچاوهسرووشتیهبهجێ بهێڵێت. تهنانهت لهڕێكهوتنهكانی نێوان ئهمریكا و دهوڵهتهزلهێزهجیهانیهكانیشدا ئهو مهسهلهیهقهبووڵ كراوهكهعێراق بهشێك لهناوچهكانی ژێر نفووزی ئهمریكایه‌. تهنانهت كۆماری ئیسلامی و باقی گرووپهئیسلامیهكانی سهر بهم ڕژیمهش لهو ڕاستیهئاگادارن. كۆماری ئیسلامی لهماوهی ١٧ ساڵی ڕابردوودا لهڕێگهی هاوكاری و هاوئاههنگیهوه، لهبهكردهوههاتن و بهرهوپێش بردنی سیاسهتهكانی ئهمریكا لهعێراق، یارمهتیدهر بووه‌. سهرهڕای ئهوه، ههر چهند وهخت جارێك بهئامانجی دیاری كراوی سیاسیهوهو بۆ موعامهله كردن‌‌، دهست دهداتهئهنجام دانی ئۆپراسیۆنی هاندهرانهلهعێراق كهههزینهكهی بهردهوام دهبێ خهڵكی عێراق بیدهن.

بهڵام بهلای كۆماری ئیسلامیهوههیچ گرینگ نییهكهبههۆی تهحریكات و جموجۆڵینیزامیی گرووپهچهكدارهكانی شیعهی لایهنگری خۆی لهعێراق، خهڵك بكوژرێن و ببنهقوربانیی بهرهوپێش بردنی ئامانج و بهرژهوهندیهكانی.  گرووپهئیسلامیهكانی سهر بهم ڕژیمهلهوڵاتانی دیكهی ناوچهكهش، ههر ئهو كاراییهیان بۆ كۆماری ئیسلامی ههیه‌. سهرهڕای ههمووی ئهوانه‌‌، ئۆپراسیۆنهسنووردارهكانی ئهمریكا دژبهم گرووپانهو دژبهكۆماری ئیسلامی لهم باروودۆخهدا دهتوانێ وهك بهرهكهتێك وابێت بۆ كۆماری ئیسلامی تا بهم بیانوویهوهكهش و ههوایهكی ئهمنیهتی تر بهسهر ئێران دا بسهپێنێت و گوێی خۆی لهدهنگی ناڕهزایهتی و خواستی كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێشی ئێران بخهوێنێ.

ڕژیمی ئیسلامی لهوهیكهئهمریكا لهئێستادا نهئیمكان و نهپێویستی بهوهڕێخستنی شهڕێكی بهتهواو مانا ههیهلهناوچهكهدا و ئهگهر بیههوێ شهڕێكیش وهڕێبخات تهنیا لهچوارچێوهی چهند ئۆپراسیۆنێكی نیزامی دهبێت لهعێراق و شوێنهكانی دیكه، ئاگادارهو ههربۆیهههوڵ دهدات بهكهڵك وهرگرتن لهگرووپهچهكدارهشیعهكانی سهربهخۆی و لهڕێگهی ههوڵی نیزامیی ئیزاییهوه، بۆ سووك كردنی گهمارۆكان و وهرگرتنی چهند پوانێك، ئهمریكا بخاتهژێر گوشارهوه‌. لهبهرامبهردا ئهمریكاش لهوهئاگادارهكهئابووریی كۆماری ئیسلامی لهسهر لێواری داڕمانهو بهبهردهوام بوونی ئهم باروودۆخه، ڕژیم ناتوانێ درێژهبهدهسهڵاتهكهی بدات. ههربۆیهترامپ لهوتهكانی ئهم دوایانهی خۆیدا لهكۆنفرانسێكی ڕۆژنامهوانیدا باسی لهئامادهبوونی ئهمریكا كرد بۆ موعامهلهلهگهڵ كۆماری ئیسلامی بهو مهرجهی كهڕێبهرانی ڕژیم ههڵوێستهكانیان بگۆڕن و وتی: “ئهمریكا بهشوێن گۆڕینی دهسهڵاتهوهنییهلهئێران و چارهسهری كێشهی ئێمهلهگهڵ ئێران ئاسانه‌. ئهوان دهبێ لهچالاكیی ههستهیی و دهخاڵهت لهكاروباری وڵاتانی ناوچهكهدهست ههڵگرن“.

لهباروودۆخێكدا كهكۆماری ئیسلامی لهقهیرانێكی قووڵی ئابووری دایهو بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا و دابهزینی قیمهتی نهوت لهپهنا توندبوونهوهی گهمارۆكانی ئهمریكا، بناغهی ئابووریی ئێرانی لێكههڵوهشاندووهو بهرهو داڕمانی بردووه، بزووتنهوهی موتالباتی و ناڕهزایهتیی كرێكاران و باقی توێژهههژارهكانی كۆمهڵ و بێ توانایی ڕژیم لهوڵامدانهوهبهخواستهكانیان، ئهم ڕژیمهی زیاتر لهجاران داماو و بێ دهسهڵات كردووه‌. ههوڵهكان و خۆمهزلووم نیشاندانی كۆماری ئیسلامی بۆ لابردنی گهمارۆكان بهبیانووی نهخۆشیی كۆرۆناوه، بهجێگایهك نهگهیشتووه‌. ههوڵی نیزامیی هاندهرانهو نیابهتیی ڕژیم لهعێراق لهڕێگهی مووشهك هاویشتنهكانی بهرهو پێگهكانی ئهمریكا، ههتا ئێستا نهتهنیا نهیتوانیوهئیمتیازێك بۆ ڕژیم بهحیساب بێت، بهڵكوو یهكجار دهشیخاتهمهترسیهوه‌.