به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “ته‌حسین دادڕه‌س” به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ناوه‌ندی مه‌ریوان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه گوازرایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو كه پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كان ڕژیم” له لایه‌ن دادگای شاری مه‌ریوان به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرایه‌وه. شایانی باسه، ته‌حسین دادڕه‌س ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٧ به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوو، به‌ڵام دوو مانگ دواتر سه‌رله‌نوێ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا له زیندان ڕاگیراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ته‌حسین دادڕه‌س ڕۆژی شه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٦ به تۆمه‌تی ئاماژه پێكراوه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٩ مانگ لێپرسینه‌وه، له لایه‌ن دادگاوه به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.