کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی سێ هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ئازادكرانی سێ هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌2

ئازادكرانی سێ هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌2

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ ئەندامی بنەماڵەیه‌ك بە ناوەکانی “حامید شێخی، نەبی مەلاوەیسە و ئەیووب خانی” پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنە هەر کامەیان بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کران.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی پاره‌كه‌، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “حامید شێخی” و ناوبراویان وێڕای دوو كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوەکانی “نەبی مەلاوەیسە” و “ئەیووب خانی” دەستبەسەر کرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەم هێزانە کە نزیکەی ٢٠ کەس ده‌بوون کاتژمێر ٧ی بەیانی و هاوکات لە گەڵ شەشەمین ساڵڕۆژی كوژرانی “خالید شێخی” هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و سەرەڕای دەستبەسەر کردنی ئەو سێ کەسە کەڵکیان لە ئێسپره‌ی بیبار وەرگرتووە و بێڕێزییان بە بنەماڵەكانیان کردووە و هەموو وێنەکانی ناوبراویان لەپێش چاوی بنەماڵەکەی دڕاندبوو.