کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی گه‌نبڕكردنی شاره‌كان له‌ لایه‌ن خه‌ڵك

به‌رده‌وامی گه‌نبڕكردنی شاره‌كان له‌ لایه‌ن خه‌ڵك1

به‌رده‌وامی گه‌نبڕكردنی شاره‌كان له‌ لایه‌ن خه‌ڵك1

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌، شارۆچکه‌ی حه‌سه‌ن‌ئاوای سنه له لایان چالاكانی ژینگه‌پارێز و مه‌دە‌نی گه‌نبڕکرا .

هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م چالاكانه‌ به که‌مترین که‌رەسه‌ و ئیمکانات بۆ دووهه‌م جار له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌م شارۆچکه‌یان له‌ ویرووسی كۆرۆنا گه‌نبڕ کرد. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و ناكارامه‌بوونی ده‌وڵه‌ت له‌ ئه‌ركی گه‌نبڕ كردنی شاره‌كان، خه‌ڵكی زۆرێك له‌ شاره‌كانی كوردستان له‌وانه‌، سنه‌، مه‌ریوان، بۆكان، مهاباد، پیرانشار، سه‌قز و چه‌ندین شاری دیكه‌ به‌ هه‌زینه‌ی خۆیان و ئیمكاناتی خۆیانه‌وه‌ هه‌ستاون به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، ماسك، ده‌ستكێش و هه‌روه‌ها گه‌نبڕكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كان له‌ ئاستی شار و دێهاته‌كان.