به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە گیان لە دەستدانی ١٢ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە شارهكانی کوردستان بە هۆی توشبوون بەم ویرووسه گیانیان لە دەست داوە گەیشتووهتە ٣٤٤ کەس.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، بیجاڕ، کرماشان، ئیلام، گیلانی غهربی، دێهلۆڕان، ورمێ، خۆی، میاندواو و سایین قەڵا بە هۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە. تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لە حاڵێکدایە کە ڕژیمی ئێران تەنیا ١٧٧ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە ئۆستانی سنە ٦١ کەس، ورمێ ٦٠ کەس، کرماشان ٢٨ کەس و ئیلام ٢٧ کەس بە هۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.