به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری بۆكان بە ناوەکانی “محەممەد ئەلیاسی”، “هیوا قوربانی ئەقەدەم” دانیشتووی گوندی “قەرەگۆل”، “مەنسوور شارەبان” دانیشتووی برایم ئاباد و “هەژار عەباسی” دانیشتووی گوندی “گوێگجەلی”ی بۆکان، نزیکەی ١٣ مانگە چارەنووسیان نادیاره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەم چوار كه‌سه ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندان ٩٨، لە زیندانی ناوەندیی مهاباده‌وه ڕەوانەی زیندانی بۆکان کراونەتەوە و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا، هەتا ئێستا دادگایی نەکراون و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “محەممەد ئەلیاسی”، “هیوا قوربانی ئەقدەم”، “مەنسوور شارەبان” و “هەژار عەباسی” ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە ٩٨، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانەوە دەستبەسەر کرابوون.