کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر ژینگه‌پارێزێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر ژینگه‌پارێزێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر ژینگه‌پارێزێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکێکی ژینگەپارێزگی خەڵی شاری شنۆ لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، حوکمی زیندانی بە سەردا سەپێندرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ڕەشید ناسرزادە” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “پێشڕەو”ی ئەمشارە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری شنۆ، حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو حوکمە، ڕەشید ناسرزادە بە تۆمەتی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” بە ٥ ساڵ و هه‌روه‌ها تۆمەتی “پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام” حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناسر ڕەشیدزادە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی پاره‌كه‌ لە کاتێکدا كه‌ لە هەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە لە جاددەی پیرانشار بۆ شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرا.