کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌رده‌وامی دژه‌گه‌ندكردنی شاره‌كان له‌ لایه‌ن خه‌ڵك

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاره‌كانی كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خەڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ لە دۆخە قەیراناوییەکاندا بە هەوڵ و تێکۆشان و هاوکاریی یەکتر بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ویرووسی کۆرۆنا بەشێوەی خۆبەخش و بە وەڕێخستنی کەمپەین لە دژەگەندکردنی شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوامن.

لە درێژەی چالاکییەکانی گەندبڕکردنی شار و گوندەکانی کوردستان، کەمپەینی “گەنجانی سەقز” شوێنە گشتییەکانی ئەو شارەیان بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە. هاوکات ئەو کەمپەینە لە هەوڵەکانی خۆیدا گوندی “قانزالی” سەر بە ناوچەی هەوشاری بە دەرمانی دژەگەند پڕژاندووە. شایانی باسه‌، ئەو کەمپەینە دوو ڕۆژ جارێک یان هەموو ڕۆژێک گەڕەک و کۆڵان و دەرگاوبانی خەڵک بە شێوەی خۆڕسک گەندبڕ دەکەن. هەروەها گرووپی “خۆبەخشانی خۆڕسک” لە مەهاباد، بە شێوەی خۆڕسک دەستیان کردووە بە گەندبڕکردنی گەڕەکی “ئەسحابەی سپی” و هەروەها چەندین ئاگادارییان بەنێو خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-