ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاپۆرتێك له‌ژێرناوی “مه‌رگی هه‌رزانی لانیكه‌م ٤٥ مه‌عده‌نچی له ساڵی ٩٨دا” بڵاوبووه‌وه. له به‌شێكی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه “له ساڵی ٩٨دا، لانیكه‌م ٤٥ مه‌عده‌نكار له سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌هۆی ڕووداوی مه‌رگباری شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه. زۆرێك له‌و ڕووداوانه له مه‌عده‌نه چكۆله‌كاندا ڕوو ده‌ده‌ن و یان به‌هۆی قازانج په‌ره‌ستیه‌وه، خاوه‌ن مه‌عده‌نه‌كان ڕێگه ناده‌ن ڕووداوه‌كان میدیایی ببنه‌وه و هه‌ربۆیه ڕێژه‌ی واقعیی قوربانیان زۆر له‌و ئامارانه زیاتره. نه‌بوونی ڕێكخراو و ئیتحادیه‌ی كرێكاری و نه‌بوونی چاوه‌دێرانی ئیمه‌نی و بێهداشتی له ناو كرێكاراندا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه خاوه‌نكاران له بوار شاردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان و ڕه‌چاو نه‌كردنی ڕێنوێنیه ئیمه‌نیه‌كان ده‌ستیان ئاواڵه بێت. ئه‌گه‌رچی گیانی كرێكارانی مه‌عده‌ن له ساڵی ٩٨دا به‌مجۆره هه‌رزان و بێ بایه‌خ بوو به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌شی مه‌عده‌ن به‌رده‌وام یه‌كێك بووه له پووڵ سازترین به‌شه‌كانی سه‌نعه‌ت و ساڵ به ساڵ سه‌روه‌تی زیاتر بۆ ئه‌م وڵاته به‌دی دێنێ“. ئه‌م ڕاپۆرته له حاڵێكدا بڵاوبووه‌ته‌وه كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌شێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی گۆل گۆهه‌ر، بۆ چه‌ندومین جاری به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی سیرجان، خوازیاری وه‌گه‌ڕ خستنی هه‌وڵی پێویست بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا بوون. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له مه‌عده‌نه‌كانی گۆل گۆهه‌ری سیرجان، پتر له ١٩ هه‌زار كرێكار خه‌ریكی كارن كه به‌هۆی ژماره‌ی كرێكاران و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشی كۆرۆنا دان. ئه‌م كرێكارانه كه خوازیاری داخرانی ئه‌م واحیده مه‌عده‌نیه‌ن، باسیان له‌وه كردووه كه فه‌رماندار ڕایگه‌یاندووه كه ” هه‌موو جۆره ته‌عتیل بوونێكی ناوه‌ندی گۆل گۆهه‌ری سیرجان به بڕیار و فه‌رمانی ستادی قه‌یرانه‌وه گرێی خواردووه.”
ئه‌م ڕاپۆرته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌كه له په‌یوه‌ندی نێوان كار و سه‌رمایه له ئێران، په‌یوه‌ندیه‌ك كه شه‌ڕێكی چینایه‌تیی له‌سه‌ر بینا كراوه. هه‌موو كارخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و شوێنه‌كانی كار، سه‌نگه‌ر و به‌ره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م نه‌به‌رده چینایه‌تیه‌ن. له هه‌مووی ئه‌م به‌رانه‌دا، كرێكاران كار ده‌كه‌ن یان به واتایه‌كیتر ده‌چه‌وسێنه‌وه و بۆ سه‌رمایه‌دار ئه‌رزشی ئیزافه به‌رهه‌م دێنن و له به‌رابه‌ردا، حه‌قده‌ستێك به پێی لانیكه‌می پێداویستیه‌كانی ژیان كه بۆ هێز گرتنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزی كار پێویسته، وه‌رده‌گرن. سه‌رمایه‌داران و خاوه‌نانی مه‌عده‌ن و سه‌نعه‌ت له به‌ر ئه‌وه‌یكه خاوه‌نی سه‌رمایه و ئامرازی به‌رهه‌مهێنانن به مافی خۆیانی ده‌زانن كه بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی به‌رهه‌مهێنان، نائه‌منترین باروودۆخ و شوێنی كار به‌سه‌ر كرێكاراندا بسه‌پێنن. كرێكاران له‌م به‌ره‌یه‌ی كار و به‌رهه‌م و نه‌به‌رده چینایه‌تیه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به توندترین شێوه ده‌چه‌وسێنه‌وه، به‌رده‌وام ده‌شبنه قوربانیانی شوێنی نائه‌منی كار. كاتێك كه گشت كۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه كاره‌ساتباری ویرووسی كۆرۆنا دایه، سه‌رمایه‌داران و خاوه‌نانی سه‌نعه‌ت، هه‌ر وه‌ك خاوه‌نكاره‌كه‌ی مه‌عده‌نی گۆل گۆهه‌ر، به پێی غه‌ریزه‌ی چینایه‌تیه‌كه‌یان، نه‌ك له گیانی كرێكاران، به‌ڵكوو له قازانجی سه‌رمایه‌كانیان دیفاع ده‌كه‌ن.
ئاماره‌كان نیشانیان داوه كه ڕێژه‌ی ته‌ڵه‌فاتی به‌ره‌ی كار و ڕه‌نج و نه‌به‌ردی چینایه‌تی، له ڕێژه‌ی ته‌ڵه‌فاتی شه‌ڕه‌كان كه‌متر نییه. به پێی ئاماری به‌رپرسانی سازمانی پزیشكی قانوونی، ڕێژه‌ی قوربانی بوونی كرێكاران له ٩ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٩٨، له به‌رئاورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشوو، ٨ و نیو له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئاماریه، ژماره‌ی قوربانیانی شوێنی كار له ٩ مانگی ئه‌وه‌ڵدا، ١٣٦٣ كه‌س بووه. پێویسته ئه‌م ئامارانه، ئاماری كۆڵبه‌رانی كوردستانیشی پێ زیاد بكرێ كه به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه و یان به‌هۆی سه‌ختی و دژواریه‌كانی ڕێگاوه گیانیان له‌ده‌ست داوه. كه‌وابوو، ڕۆژانه به شێوه‌ی مامناوه‌ند، ٦ كرێكار به‌هۆی نائه‌منی شوێنی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌ر له ڕووی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌وه كه ته‌نیا گۆشه‌یه‌ك له ڕاستیه‌كانمان پێ نیشان ده‌ده‌ن ده‌توانین به‌وه بگه‌ین كه ئێران یه‌كێكه له نائه‌منترین و مه‌ترسیدارترین وڵاته‌كانی دونیا بۆ كرێكاران. فه‌رمایشی بوونی ناوه‌نده زه‌رده ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ چاوه‌دێری كردنی شوێنه‌كانی كار، نه‌بوونی نیزامی ستانداردی فه‌ننی له به‌شی سڵامه‌تی شوێنه‌كانی كار و نه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران بۆ چاوه‌دێری كردن و دیفاع له مافی كرێكاران، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه وه‌ها خه‌ساره‌تێكی قورس به‌سه‌ر كرێكارانی ئێران دا بسه‌پێت. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به یه‌كجار سه‌دان و هه‌زاران ئینسان ده‌كاته قوربانی، به‌لام كار و به‌رهه‌مهێنانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری، له‌سه‌ره‌خۆ و به‌هێمنی، به‌ڵام به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، قوربانی وه‌رده‌گرێ. ڕووداو و مه‌ترسیه‌كانی كار، نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، مه‌رگی به‌ڕواڵه‌ت له‌ناكاو و بێ ئه‌ژمار، په‌ككه‌وتن و پیریی پێش وه‌خت، كه‌م ئه‌ندام بوون، نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له شوێنی ناسالمی كار، هه‌مووی ئه‌وانه ته‌نیا گۆشه‌یه‌كن له‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی كه به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له حه‌ق كرێكاردا ئه‌نجامی ده‌دا.
له ڕاستیدا، خاوه‌نكاران و ده‌وڵه‌ت به‌خاتری قازانج په‌ره‌ستی و ته‌ماع، نه ده‌یانهه‌وێ ئیمه‌نی شوێنی كار به‌رنه سه‌ر و نه نیگه‌رانی گیان له‌ده‌ست دانی كرێكاراننن له شوێنه‌كانی كاردا. ئه‌وان ته‌نانه‌ت نیگه‌رانی ئه‌وه‌ش نین كه كرێكاران له ترسی گیانیان، ده‌ست له‌كاره‌كه‌یان بكێشنه‌وه. چون ده‌زانن، هه‌ركات مه‌یلیان بێت ده‌توانن له‌ناو له‌شكری ملیۆنی ئه‌رته‌شی پاشكه‌وتی كار، كرێكارانی دیكه بێننه‌وه سه‌ركار و هه‌ر له‌و شوێنه ناستاندارد و نائه‌منه‌ی كاردا، دیسان هه‌موو كارێكی سه‌ختیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. كه‌وابوو تا كاتێك كه شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕینی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بارگه و بنه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سه‌رمایه‌داری تێكه‌وه نه‌پێچێت، تا كاتێك كه حكوومه‌تی كرێكاران، ئامرازی به‌رهه‌مهێنان له ده‌ست سه‌رمایه‌داران ده‌رنه‌هێنێ و پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كاته پڕۆسه‌یه‌كی ئیسانی و وشیارانه له خزمه‌ت خۆش بژیوی و په‌روه‌رده‌ی تواناییه‌كان و بینا كردنی ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان، ئه‌وه كرێكاران خۆیاننن كه ده‌بێ به خه‌باتی ڕێكخراو و به‌به‌رنامه‌ی خۆیان پشت ببه‌ستن و خاوه‌نكاران و ده‌وڵه‌ت ناچار به دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كاره‌كانیان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر له ئێستادا خواستی داخستنی كارخانه‌كان وێڕای پێدانی حه‌قده‌ستی ته‌واو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، و یان هێنانه خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كار و دابین كردنی ئیمكاناتی پێش‌گرتن له تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه له به‌شه حه‌یاتیه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا، بووه‌ته خواستی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، ده‌كرێ ئه‌م خواسته‌ش وه‌ك هه‌موو خواستێكی دیكه، به زه‌بری خه‌بات و هاوپشتی چینی كرێكار به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیان دا ده‌سه‌پێت.