کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی گوندی بارزان ئاوای شنۆ

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی گوندی بارزان ئاوای شنۆ

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی گوندی بارزان ئاوای شنۆ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بە بڕیاری فەرماندار و بەرپرسی نەخۆشخانەی شاری شنۆ، “خانەی مامۆستایان”ی ئەمشارە کراوە بە شوێنی قەرەنتینەکردنی نەخۆشانی تووشبوو بە ویرووسی  کۆرۆنا و ئەم بڕیارە بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی ناوچەی بارزان ئاوا لە شنۆ کە یەکێکە لە ناوچە هەژار نیشینەکانی ئەمشارە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دانیشتووانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌: نەخۆشانی تووشبوو بە ویرووسی  کۆرۆنا کاتێک لە نەخۆشخانە دەردەچن لەو شوێنەدا قەرەنتینە دەکرێن و ئەو بڕیارەش دەبێتە هۆکاری تووشبوونی کەسانی تر بەم ویرووسە .ده‌شڵێن: شوێنی قەرەنتینە کردنی نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا پێویستە لە ناوچەیەکی چۆل و دوور لە شار و خەڵک بێت، بۆ ئەوەی کەسانی تر تووشی ویرووسه‌كه‌ نەبن. شایانی باسە، لەگەڵ بڵابوونەوەی ویرووسی كوڤیدی ١٩ بە شێوەیەکی بەربڵاو بە شارەکانی ئێران و کوردستاندا، وڵاتی ئێران لەگەڵ کەمی ئیمكاناتی تەندروستی و ناوەندە دەرمانییەکان و شوێنی مانەوەی نەخۆشەکان بەرەوڕووبۆتەوە و ئەوەش نیگەرانی لای خەڵک دروست کردووە و متمانەیان بەم حکومەتە نەماوە کە بتوانێ پارێزەری گیانی خەڵکەکەی بێت.