به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە ماوەی دوو ساڵە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە، دۆخی جەستەیی ناجێگیرە و بەرپرسانی زیندان پێش به ئازاد كرانی بەمەرجی ناوبراو دهگرن.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕێگری لە ئازادی بە مەرجی “محەممەد پەتایشی”، بەندکراوی سیاسی دەکەن و تەنانەت دژایەتی داواکاری ناوبراو دەکەن کە داوای کردووە ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی نەغەدە تێپەڕێنێت. ڕێگری کردنی بەرپرسانی زیندانی ورمێ لە ئازادی بە مەرجی محەمەد پەتایشی لە کاتێکدایە کە ناوبراو کاتێك لە گرتووخانهی ئیتلاعات بووە بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعات سمتی لەجێ دەر هاتووە و تووشی نەخۆشی دڵ ئێشه بووه. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، محەممەد پەتایشی تەمەن ٥١ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٩٧، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دوای ٧ مانگ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی پیرانشار و ورمێ بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە و ئێستا لە بەندی ٣_٤ی ئەو زیندانە ڕاگیراوە.