کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵمه‌تی چاندنی دار له‌ مه‌ریوان

هه‌ڵمه‌تی چاندنی دار له‌ مه‌ریوان

هه‌ڵمه‌تی چاندنی دار له‌ مه‌ریوان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خەڵکی مەریوان وەک هەمیشە لە هەڵمەتێکی خۆڕسکدا، دەستیان کردووه‌ بە چاندنی دار و هەروەها لێکردنەوەی نەخۆشی لە دار بەڕووەکان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خەڵکی ژینگەدۆستی گوندی “هەجمنە” سەر بە سەوڵاوا، ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوە، لە هەڵمەتێکی خۆڕسک و ژینگەدۆستانەدا، بڕیاری چاندنی ٥٠٠ داریان دا. هەر لەو پەیوەندییەدا و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی دارستان و لە ٤ ڕۆژی بەردەوامدا، کۆمەڵێک لە گەنجانی خۆبەخش لە هەڵمەتێکی بەنرخدا و بە خەمخۆرییەوە بوون بە یاوەری داربەڕووەکان و دارستانەکانی گوندی “بەرقەڵا”ی سەر بە مەریوانیان لە نەخۆشیی “دەمووکە” یان “لۆرانتووس” داماڵی و ژیانێکی تازەیان بەخشیوە بە دارەکان.