هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی کرماشان بە ناوی “عوبەید عەزیزنژاد”، لەلایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو دوای ده‌ركردنی ئەو حوکمە، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٢٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا. دادگای کرماشان “عوبەید عەزیزنژاد”ی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمەتبار کردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو بە نیسبەت ئەو حوکمە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی کرماشان کراوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، عوبەید عەزیزنژاد، ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٨، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کرابوو.