ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەممە، “عارف محەممەدی”، بهندكراوی سیاسیی خەڵکی گوندی “باوان” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی به شێوهی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بە پشتبەستن بە بەخشنامەی نوێی دادوەری ڕژیم، زیندانییانێک کە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئهمنییهتی مللی” و ماوەی زیندانییەکەیان کەمتر لە ٥ ساڵه، بە شێوەی کاتی مافی مورەخەسییان پێ دەدرێت. ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش ٢١ ڕۆژ دەسبەسەری لە ژووری تاکەکەسی، بۆ بەندی ١٢ی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه، “عارف محەممەدی”، ١٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لقی ٢ی دادگای ڕژیم لهمشاره، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بۆ دوو ساڵ کەم کرایەوە و مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە فەرمی ئەو بڕیارەی پێ ڕاگەیەندرا.