
مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی یه‌كه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی شاره‌داریی سه‌قز له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه، هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
كرێكارانی یه‌كه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی شاره‌داریی سه‌قز به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌وره‌ها باقی مه‌زایاكانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ناڕازیین.
