
حوکمی موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری کەلاردەشت لە شۆماڵی ئێران، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی مازەندەران بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی “موژگان کاووسی” بەڕێوە چووە و حوکمی بەندکرانی ناوبراو بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کراوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای بەرایی شاری نۆشەهر بە ٦٩ مانگ زیندان به تومه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كان دژ به ڕژیم به ٣٣ مانگ زیندان و به تومه‌تی هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی به ٣٦ مانگ زیندان و هه‌روه‌ها به تومه‌تی پڕوپاگەندە دژ بە نیزام، به ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر دەستبەسەر کرا.
