
به پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندروستی به‌ندكراوێك له زیندانی ورمێ به ناوی “مه‌جید تیباش” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “دزه‌جی مێرگه‌وه‌ر” ناجێگیره.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی عه‌مه‌ل كردن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گوازرایه‌وه و ئێستا بارودۆخی ته‌ندروستی ناڵه‌باره. شایانی باسه، نابراو مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧ به توومه‌تی ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم له لایه‌ن دادگاوه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم و دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه حۆكمه‌كه‌ی بۆ چوارساڵ كه‌م كرایه‌وه.
