کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری دیوانده‌ره‌ ـــ سنه‌

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچووانی زانكۆ له‌ كه‌ركوك

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچووانی زانكۆ له‌ كه‌ركوك

ژمارەیەک له‌ دەرچووانى زانکۆ کە ناویان گەڕاوەتەوە بۆ دامەزراندن لە به‌رامبه‌ر پەروەردەى شاری کەرکوک كۆبوونەوە و رایانگەیاند، تا ئێستا فەرمانى کارگێڕییان بۆ دەرنەکراوە.

بەشێک لەو دەرچووانە ئاماژەیان بەوەکردووه‌، ئەگەرچى ناوەکانیان گەڕاوەتەوە، بەڵام بەهۆى خۆپیشاندانى بەشێک لەوانەى ناوەکانیان نەهاتووەتەوە بە بیانوى گەندەڵى، دامەزرانیان راگیراوە و تا ئێستا فەرمانى کارگێڕییان بۆ دەرنەکراوە. ناڕازییان ده‌شڵێن: رەنگە گەندەڵى کرابێت و بەشێوەیەکى نا یاسایی ناویان هاتبێتەوە، بەڵام ناکرێت تەڕ و وشک پێکەوە بسوتێنرێت و ئەوان کە چەند ساڵێکە وانەبێژن دامەزراندنیان رابگیرێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر چەند دەرچوویەکى خوێندکارى زانکۆ ناویان بۆ دامەزراندن گەڕایەوە و ئەوەش نیگەرانى بەشێک لە دەرچووانى لێکەوتەوە کە ناویان نەهاتبووەوە و بەوهۆیەشەوە پڕۆسەکەیان لە ئێستادا راگرتووە.