
ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری بۆکان، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکەن کە بۆ پێشگیری لە تەشەنەسەندنی زۆرتری ویرووسی کۆرۆنا لە ماڵێدا بمێننەوە و ڕێنوێنییە پێشگیرییەکان ڕەچاو بکەن.
له بهشێك لهم بهیانییهدا هاتووه: هەر وەکوو ئاگادارن، ویرووسی کۆرۆنا بەرۆکی وڵات و بەتایبەت شارەکەمانی گرتووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بەرز دەبێتەوە، هەرچەند ویرووسهكه هەتا ئێستا چارەسەریی بۆ نەبیندراوەتەوە، بەڵام بە خۆپاراستن دەتوانین خۆمان لە تووشبوون بەو ویرووسه بپارێزین. هەر بەو پێیە تکا لە خاوەن ماڵ و دووکانانە دەکەین کە کاتی چۆڵکردنی ماڵ و دووکانەکانیان هاتووە، بۆ بەرگریکردن لە تەشەنەی کۆرۆنا مۆڵەت بە کرێنشینەکانیان بدەن تا بتوانین پێکەوە بە باشی بەرەنگاری ئەو کۆستە گەورەیە ببینەوە. هەراسان نەبین و پابەند بین بە ڕێنوێنییە پزیشکییەکان و ڕەچاوکردنی یاساکانی دژی ویرووسی کۆرۆنا؛ هیوادار بین بە داهاتوویەکی گەش و دوور لە قەیران و کارەسات؛ بێگومان بە یەکدەنگی و هاوکاریی یەکتر بەسەر ئەم بەڵایەشدا زاڵ دەبین.
