
به پێی ڕاپۆرتهكان، شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پێداگری لە سەر داخستنی سنووری باشماخ به هۆی بڵاوبوونهوهی ویروسی كۆرۆنا، كرد.
لەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: “شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان داوای لە تەواوی هاووڵاتییانی کوردستانی و بە تایبەتی شاری مەریوان و هەروەها بەرپرسان دەکات، کە لە ڕاستای تەندروستیی گشتیی کۆمەڵگه، بڕیار لە سەر داخستنی دەسبەجێی سنووری باشماخ بدەن و لەمە زیاتر گیانی هاووڵاتییان نەکەنە قوربانیی کەمتەرخەمیی نابەرپرسانە. سنووری باشماخی مەریوان شایەتی هاتوچۆی هەزاران ماشینی بارهەڵگری قورس لە زۆربەی ناوچەکانی ئێرانە کە بێگومان بەشێکی زۆر لەوانە بە شێوەی نەخوازراو هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ویرۆسەن. ئەنجومەنە خەڵکییەکانی مەریوان شانبەشانی هەموو خەڵکی کوردستان و مەریوان داوایان کردووە ئەو داخوازییەی خەڵک لەبەرچاو بگرن و ڕێوشوێنی پێویست بۆ داخستنی سنووری باشماخ بگرنە بەر.
