کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێبه‌جێ كردنی حوكمی له‌ سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

اجرای حکم اعدام دو زندانی در ارومیه

اجرای حکم اعدام دو زندانی در ارومیه

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌، حوکمی له‌ ئێعدامی دوو بەندکراو کە تەمه‌نیان ٦٠ و ٧٠ ساڵ بووە، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “حوسێن کەچنانلوو” تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی شاری خۆی و “عەبدوڵلا محەمەدزادە” تەمەن ٧٠ ساڵ خەڵکی شاری ورمێ لە زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره‌ جێبەجێ کرا. ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.