کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

قه‌یرانی كڕۆنا و شه‌پۆلی بێكاركردنی كرێكاران

ssss 768x768 1

ssss 768x768 1

لهئێستادا ههموو شتێك لهئێران كهوتووهتهژێر كاریگهریی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ بڵاوبوونهوهی مهرگباری ویرووسی كڕۆنا. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهسهرهتاوهبهشێوهیداڕێژراو و بۆ گهیشتن بهئامانجی داماوانهی سیاسی خۆی، ڕاستیهكانی سهبارهت بههاتنی ئهم ویرووسهبۆ ئێران و پانتایی بڵاوبوونهوهكهی لهخهڵكشاردهوه‌. كاتێك كهههواڵی بڵاوبوونهوهی كڕۆنا كهوتهناو میدیاكانهوه، حهوزهی علمیهی قۆم و ناوهندهڕهسمیهكانی دهسهڵات و سهرۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسدارن لهشۆڕای عالیی ئهمنیهتی میللی، لهبهرامبهر خواستی گشتیی قهرهنتینهی قۆم و باقی شوێنهئایینیهكان بۆ پێشگرتن لهبڵاوبوونهوهی زیاتری كڕۆنا، موقاومهتێكی زۆریان لهخۆیان نیشان دا. سهرانی ڕژیم، قۆمیان وهك ئابڕووی نیزامی ئیسلامی پێناسهكرد و بهوهها ئاراستهیهكی نهزانانهو كۆنهپهرستانه، لهبهرامبهر بڵاوبوونهوهی كڕۆنادا هیچ ههوڵێكی جیدیان ئهنجام نهدا و بهمجۆرهدیاردهی بڵاوبوونهوهی كڕۆنا بوو بهقهیرانێكی هاوسار پساو. سهرانی ڕژیم بهو كردهوهدژهئینسانی و جهنایهتكارانهیان، كارێكیان كرد كهئێران ببێتهیهكێك لهسهرچاوهكانی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهلهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و جیهان و وایان لێكرد كهپاش وڵاتی چین زۆرترین ژمارهی قوربانیانی لهخهڵكی ئێران بگرێ. سهرانی ڕژیم پاش تێپهڕینی ٤٠ ڕۆژ لهبڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسههێستاش بهچاوێكی ئهمنیهتیهوهدهڕواننهئهم تهوهرهو بهربهڕاگهیاندنی ورد سهبارهت بهپانتایی واقعی بڵاوبوونهوهو كوشتاری كارهساتباری ویرووسی كڕۆنا دهگرن. سپای پاسداران هۆشداری داوهبهكادری پزیشكیی نهخۆشخانهكان كهلهڕاگهیاندنی ههواڵی ژمارهی تووش بووان و مهرگی نهخۆشهكانی ئهم ویرووسهخۆببوێرن و ههتا ئێستا دهیان كهسی بهتۆمهتی هاندانی بیروڕای گشتی و دهنگۆنانهوهدهست بهسهر كردووهو یان خستوونیهژێر چاوهدێریهوه‌.

لهئێران بههۆی لاوازبوونی بهرچاوی ژێرخانهتهندرووستیهكان، گهندهڵی سیستماتیك لهناو دهزگای دهسهڵاتدار و خۆدزینهوهی دهوڵهت لهبهرپرسارێتیی كۆمهڵایهتی و درونانهوهبهردهوامی ئهم ڕژیمه، كۆمهڵگای لهبوار كۆنتڕۆڵ كردنی ئهم قهیرانهوه‌‌ لهگهڵ گهلێك دژواری بهرهوڕوو كردووهتهوه‌. كاتێك كهقسهی ههڵیت و پڵیت و درۆنانهوه، كۆمهڵگای نیسبهت بهمیدیا و دهزگاكانی ڕاگهیاندنی دهسهڵات بهتهواوهتی بێ متمانهكردووهو بههۆی سهركوتهوه، ڕێگهبهمیدیا و چاپهمهنی ئازاد و ڕێكخراو و ناوهندی جهماوهری سهربهخۆ نادرێ تا ئهو بۆشاییهپڕكاتهوه، سپهری دیفاعیی كۆمهڵگا لهبهرامبهر ئهو قهیرانانهدا لاواز دهبێت و جهماوهری خهڵك لهبهرامبهر ئهم مهترسیانهدا، زیان ههڵگر و بێدفاع دهمێننهوه‌. لهو نێوهدا و لهباروودۆخێكدا كهكڕۆنا ههموو ئۆستانهكانی ئێرانی گرتووهتهوه وهێندێك لهشارهكانی خستووهتهپێگهیهكی قهیراناویهوه، چینی كرێكار و ههژارانی شار و كامهندهكان، لهزومرهی ئهو بهشانهی كۆمهڵن كهزیاترین زیانهكانیان بهر دهكهوێ و لهبهرامبهر قهیرانی كارهساتباری بڵاوبوونهوهی كڕۆنادا، لهژێر مهترسی و گوشارێكی چهند بهرابهر دان. پهرهسهندنی نهخۆشیی كڕۆنا و قهرهنتینهی شارهكان، شهپۆلێكی لهبێكاركردنی كرێكاران لهگهڵ خۆی هێناوه‌.

بۆ نموونهبهوتهی سهرۆكی ئیتحادییهی هۆتێلدارهكانی تاران، ٥٠ لهسهدی هۆتێلهكانی ئهمشارهداخراون و ڕێژهی كاركردن لههۆتێلهكان بۆ ٥ لهسهد دابهزیوه‌. بهوتهی سهرۆكی ئیتحادیهی هۆتێلدارهكانی مهشههدلهكۆی ٢٥٠ هۆتێلی مهشههد، تهنیا ٥ لهسهدی هۆتێلهكان كراوهن و باقیهكهی دیكهی، كرێكارهكانی خۆیان بهبێ حهقدهست ناردووهبۆ مهرهخهسی“. بهوتهی سهرۆكی ئیتحادیهی ڕێستووراندارهكان و غهزاخۆریهكانی تاران، ڕێژهی فرۆشهكهیان ٣٥ لهسهد هاتووهتهخوار. ههروهها بهوتهیسهرۆكی ئیتحادیهی غهزاخۆری و شیرینی خانهو قاوهخانهكان و ئیتحادیهی گوڵ و گیای تاران، زۆربهی دووكانهكان داخراون و بهزهرفیهتی كهمتر له٣٠ لهسهدهوهكار دهكهن و ههموویان كرێكارانی خۆیانیان دهركردووهو یان بهقهولی خۆیان بهبێ حقووق ڕهوانهی ماڵێیان كردوون. لهباقی ئۆستانهكانی دیكهباروودۆخهكهلهوهش خراپتره‌. كرێكارانی بهشی بیناسازی، دهستفرۆشان، منداڵانی كار و سهرشهقام و كۆڵبهران لهكوردستان، لهو باروودۆخهشڵهژاوهدا، لهپێگهیهكی زۆر كارهساتبارتر دان. كرێكارانی شارهداری كهلهو وهزعهقهیراناویهدا، ئهركی حهیاتیی خاوێن كردنهوهی شارهكانیان وهئهستۆیه، بهخاتری شیفتی درێژماوهی كارهكهیان، لهباقی شارومهندانی دیكهزیاتر لهبهردهم تووش بوون بهو نهخۆشیهدان.

سهرانی ڕژیمی ئیسلامی سهرهڕای ئهو باروودۆخهدژوار و فهلاكهتبارهی كهبهسهر ملیۆنان كرێكار و زهحمهتكێشی ئێراندا سهپاندوویانه، بێشهرمانهداوا لهخهڵك دهكهن كهلهبهرامبهر مهترسیی تووش بوون بهكڕۆنا، خۆیان قهرهنتینهبكهن. كرێكارانێك كهئهمنیهتی شوغڵیان نییهو بهبێ حهقی بیمهی بێكاری و باقیی بیمهكۆمهڵایهتیهكانی دیكهبێكار دهكرێن، كرێكارانێك كهئهركی قورسی دابین كردنی بژێوی بنهماڵهیان لهسهر شانه، چۆن دهتوانن خۆیان لهماڵهكانیاندا قهرهنتینهكهن؟

لهئێستادا و لهسهروبهندی نهورۆز و ساڵی نوێدا، لهناوهندهكانی بهرههمهێنان و شیركهتهگهورهسهنعهتی و خزمهتگوزاریهكاندا، خواستی داخرانی كارخانهكان وێڕای پێدانی حهقدهستی تهواو و لهكارخانهو ناوهندهكانی خزمهتگوزارییشدا، كههێڵی بهرههمهێنان بووهتهپێداویستیهكی سهرهكی لهو باروودخهی ئێستادا، خواستی هێنانهخوارهوهی سهعاتی كار و دابین كردنی كهرهستهی پێشگرتن لهتووش بوون بهویرووسی كڕۆنا، بووهتهخواستی سهرهكیی كرێكاران. بۆ نموونهكرێكارانی ڕێگهی ئاسنی سهرتاسهری ئێران بۆ وهرگرتنی حهقدهستهدواخراوهكان و دابین كردنی كهرهستهی پێشگرتن لهتووش بوون به كڕۆنا بۆ ڕۆژی پێنجشهممه٢٢ی ڕهشممه،بانگهوازی مانگرتنی سهرتاسهریان كردووه‌.  كرێكارانی فوولادی ئههواز بهههڕهشهی بهڕێوهبردنی مانگرتن بهخواستی داخرانی كارخانهبهحقووق و مهزایای تهواوهوه، بهڕێوهبهری ئهو ناوهندهیان ناچار كرد كهبۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ تووش بوونی كرێكاران بهكڕۆنا، كارخانهكهبۆ ماوهیهك داخات. لهو ڕۆژانهدا، لهزۆرێك لهناوندهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری، كرێكارن بهخواستی هاوشێوهوهكۆبوونهوهی ناڕهزایهتی بهڕێوهدهبهن. بۆ ههڵسووڕاوان و پێشڕهوان و بهتایبهت سۆسیالیستهكانی بزووتنهوهی كرێكاری، بهشداریی چالاكانهلهو ناڕهزایهتی  و مانگرتنانهدا و دیفاعی پهیگیر لهخواستی كرێكاران، پێویستهببێتهدهرفهتێك تا جهماوهری كرێكار، بهباوهڕی پێویستیی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانهلهكۆماری ئیسلامی، بگهیهنن. بێگومان، تا كاتێك كهڕژیمی سهرمایهداریی ئیسلامی لهسهر كاره، كرێكاران و جهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی ئێران، ئهمنیهت و ڕهفاه و ئاسایشیان بهنهسیب نابێ.