
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه، دوو بەندکراوی دیکە لە زیندانی ورمێ بە گومانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دەرەوەی زیندان گوازرانەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو بەندکراوی دیکەی زیندانی ورمێ به ناوه‌كانی “كوروش مۆحبی” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و “سه‌جاد حه‌میدی” ٣١ ساڵ ته‌مه‌ن كه نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەواندا بیندراوە، لەلایەن کادری پزیشکی نەخۆشخانەی ئه‌م زیندانه بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە. شایانی باسه، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ بەندکراو بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره گوازراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.
