کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ساڵێك زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

سه‌پاندنی ساڵێك زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

سه‌پاندنی ساڵێك زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەر لاوێکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ بە ناوی “ئازاد عەزیزی” سەپاندووه‌.

شایانی باسه‌، ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام” ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “ئازاد عەزیزی” ڕۆژی سێشەممە ٢۰ی ڕێبەندان، بەهۆی هەڵگرتنی پلاکاردێک کە لەسەری نووسرابوو، “من دەنگ نادەم”، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە گرتووخانه‌ی ورمێ دەستبەسەر كرابوو.