به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه‌كانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی عێراق له پێنج مانگی ڕابردوودا و لاوازبوونی پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته، عه‌لی شه‌معخانی ده‌بیری شۆڕای باڵای ئه‌منیه‌تیی میللی كۆماری ئیسلامی له سه‌فه‌رێكی دوو ڕۆژه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ كه په‌سندكراو بێت، وتووێژی كرد. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی پێكهاتوو له حیزبه دز و گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراق به سه‌رۆك كۆماریی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی كه به ڕه‌زامه‌ندیی كۆماری ئیسلامی و ئه‌مریكا هاتبووه سه‌ركار، یه‌ك ساڵ دوای پێكهاتنی، له ژێر گوشار و په‌ره‌سه‌ندنی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته، له سه‌ره‌تاكانی مانگی سه‌رماوه‌زدا، ئیستعفای دا. له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا، حزووری به‌هێزی خه‌ڵكی ناڕازی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ڕێگه‌ی پێنه‌داون تا كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌نده‌ڵ و سه‌ربه حیزبه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرێ.
سه‌فه‌ره‌كه‌ی شه‌معخانی پاش تێپه‌ڕینی پێنج مانگ به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ریی خه‌ڵكی عێراق دژبه ده‌سه‌ڵاتدارێتی حیزبه دز و گه‌نده‌ڵه‌كانی نزیك به كۆماری ئیسلامی و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ئه‌نجام دراوه. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ماهیه‌تی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وام له درووشمه‌كانیاندا، ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كیی باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری سیاسی و بژێوی، كردووه‌ته ئامانج. ناڕه‌زایه‌تیه‌ك كه تێیدا كۆنسوولخانه‌كان و باقی شوێنه‌كانی سه‌ربه ڕژیمی ئیسلامی كه‌وتنه به‌ر هێرشه‌وه. سه‌فه‌ری شه‌معخانی له باروودۆخێكدا ئه‌نجام ده‌درێ كه مه‌ئمووریه‌تی محه‌ممه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی كه به هه‌رحاڵ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی دڵخوازی كۆماری ئیسلامی بوو، له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌و ڕوو بۆوه. بانگ كردنی موقته‌دا سه‌در و هادی عامری له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی بۆ قۆم و پێدانی فه‌رمان و ڕێنوێنیی پێویست بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی پیلانی جه‌نایه‌تكارانه‌یان واته كوشتاری زیاتری خه‌ڵك و ئاگرتێپه‌دانی خێوه‌ته‌كانیان له مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تیی شاره‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها شاخ و شانه كێشان دژبه ژنانی خه‌باتكار، نه‌یتوانی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی عێراق دژبه حیزبه گه‌نده‌ڵه‌كانی نزیك به كۆماری ئیسلامی و دژبه‌م ڕژیمه خامۆش بكات.
له وه‌ها باروودۆخێكدا كۆماری ئیسلامی شه‌معخانی به‌و ئامانجه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كردووه تا به‌ڵكوو بتوانێ به درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی له نزیكه‌وه و له ڕێگه‌ی ده‌خاڵه‌ت كردن له كاروباری عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی دڵخوازی كۆماری ئیسلامی بێته سه‌ركار. تا له لایه‌كه‌وه پێگه‌ی لاوازی خۆی پاش كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به‌هێز كاته‌وه و درێژه به سیاسه‌ت و پیلانه دژه مرۆییه‌كانی خۆی له عێراق بدات و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ باروودۆخه قه‌یراناویه‌كه‌ی، له عێراق بدۆزێته‌وه. شه‌معخانی له‌و سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی و ئه‌منیه‌تیی ئێستا و پێشوو و سه‌رانی حیزبه شیعه‌كانی عێراق چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام دا. به‌ڵام وه‌ك دیاره، له‌و سه‌فه‌ره‌یدا ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه و به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه. شه‌معخانی له به‌شێك له وته‌كانیدا، باسی له ئامانجی سه‌فه‌ره‌كه‌ی كرد و وتی: “پێویسته بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران و عێراق له به‌رامبه‌ر په‌لاماری ناجه‌وانمه‌ردانه‌ی (تیرۆریسمی ئیدراكی!) هه‌موو توانا كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و توانای خه‌ڵك بكه‌وێته گه‌ڕ.” ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی كه كۆماری ئیسلامی ئاماده‌یه یارمه‌تی عێراق بدات بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كڕۆنا له‌و وڵاته. هه‌ڵبه‌ت بۆ زۆرێك له خه‌ڵك به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكی ئێران، ژێستی یارمه‌تیی دانی كۆماری ئیسلامی به عێراق سه‌باره‌ت به پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه ویرووسی كڕۆنا، كه خۆی یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌تی له ئاست ناوچه‌كه‌دا، له گاڵته‌یه‌ك زیاتر نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ژماره‌ی تووش بووان له عێراق نزیك به‌٨٠ كه‌سه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ته‌نانه‌ت به پێی ئاماره‌كانی خودی ڕژیم له ئێران پتر له ٨ هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون و ڕژیمی ئێران هه‌تا ئێستا له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا داماو و بێ توانایه.
ڕۆژنامه‌ی “شه‌رقول ئه‌وسه‌ت” له ڕاپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ره‌كه‌ی شه‌معخانی ڕایگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆماری ئیسلامیی له‌وكاره چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ناوخۆیی حیزبه شیعه‌كانی لایه‌نگری خۆیه‌تی كه له ئێستا دا ناكۆكیی زۆریان له نێوان دایه. ڕاپۆرته‌كه ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی هاندانی ڕێبه‌رانی حیزبه شیعه‌كان و به‌رپرسانی عێراق بۆ هێنانه‌وه‌ی دووباره‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی تا پاش هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت، ڕاگه‌یاند. به‌ڵام ئه‌و داواكاریه‌ش ده‌ستبه‌جێ ڕه‌ت كرایه‌وه وكۆماری ئیسلامی به‌و ئامانجه‌شی نه‌گه‌یشت.
هه‌روه‌ها، ڕوویتێرز ئامانجێكی دیكه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی شه‌معخانیی، هه‌وڵ بۆ دیتنه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ ده‌ور لێدانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان و درێژه‌ی موعامله‌ی بازرگانی له جه‌رگه‌ی توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژبه كۆماری ئیسلامی، ڕاگه‌یاندووه. ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ماڵیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه: “ئه‌و شیركه‌ت و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك و له هه‌ر وڵاتێكه‌وه له ئه‌نبار كردن و هاتووچۆ و فرۆشی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی پێترۆشیمی، یارمه‌تیی كۆماری ئیسلامی بده‌ن، ده‌كه‌ونه ناو بازنه‌ی گه‌مارۆكانه‌وه”. ئه‌وه‌ش به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌یكه له ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه گرووپی تایبه‌ت به هه‌وڵی ماڵی (ئێف، ئێی، تی، ئێف) بۆ جاری دووهه‌م كۆماری ئیسلامی خسته لیستی ڕه‌شه‌وه، بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر گرنیگیی په‌یدا كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هه‌موو موعامله بازرگانیه‌كانی عێراق و باقی وڵاته‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌كه‌وێته به‌ر كۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێریه‌كی زیاتره‌وه. هه‌ر بۆیه كۆماری ئیسلامی له‌وه به‌دوا ناتوانێ له عێراق بۆ سپی كردنه‌وه‌ی پاره و قاچاخی نه‌وت كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
به‌ڵام له ئێستادا كه پتر له ٥ مانگ به‌سه‌ر ئاخێزی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریی خه‌ڵكی عێراق دژبه حیزبه گه‌نده‌ڵه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات و دژبه هه‌ژاری و بێكاری و نه‌بوونی ئیمكاناتی بژێوی تێپه‌ڕبووه، بزووتنه‌وه‌ی سه‌رشه‌قام له عێراق سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلانگێڕی و كوشتار و تیرۆر و جه‌نایه‌تێك كه گرووپه چه‌كدار و تیرۆریسته‌كانی حیزبه شیعه‌كانی نزیك به كۆماری ئیسلامی ئه‌نجامیان داوه، هه‌روا به‌هێزه و فاكتۆرێكی سه‌ره‌كیه له دیاری كردنی چاره‌نووسیی سیاسی ئه‌م وڵاته‌دا. نه كۆماری ئیسلامی و نه باقی ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه ناتوانن به ئاسانی سیاسه‌ته دژه مرۆییه‌كانی خۆیان له عێراق درێژه پێبده‌ن، هه‌ر وه‌ك چۆن نه‌یانتوانی محه‌ممه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات دانێن. له ڕاستیدا، خه‌ڵكی عێراق ماهیه‌تی ئه‌و حیزب و ده‌وڵه‌تانه‌یان ناسیوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه بێجگه‌له هێزی مه‌زنی ڕێكخراو و سه‌رتاسه‌ری خۆیان نابێ پشت به هیچ هێزێكی تر ببه‌ستن.