کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی ٥ هاووڵاتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ

ڕاگوێزرانی ٥ هاووڵاتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ

ڕاگوێزرانی ٥ هاووڵاتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج هاووڵاتیی بە ناوەکانی: “سەید ئەحمەد سەبری، عەبدوڵڵا حەسەنزادە، محەممەد ئیبراهیمزادە، محەممەد ئەلیاسیو سەلام بارزگانی”، پاش دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ کراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو ٥ هاووڵاتییە، ڕۆژی یەکشەممەی هه‌فته‌ی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون. شایانی باسه‌، ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە، دەستیان بەسەر هەندێک کەرەستەی ئەواندا گرت و لەگەڵ خۆیان بردبوویان. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو ٥ هاووڵاتییە زانیارییەکی لەبەر دەستدا نییە.