
ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی له شاری مه‌ریوان به به‌ڕێوه‌بردنی گۆڵگهشتێك، ڕێزیان له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی ژن له‌مشاره گرتووه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، بەشێک لە چالاکان و خەڵکی شاری مه‌ریوان بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، بە هەڵگرتنی چه‌ندین پلاکارد كه دروشمی تایبەت بەو ڕۆژەی تێیدا نووسرابوو له‌وانه، “ئازادی ژنان، ئازادی كۆمه‌ڵگایه” و “ژن زمانی ئازادی”، چالاکییەکەیان بەڕێوەبرد.
