کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی سه‌قز ڕووداو له‌لایه‌ن ئیتلاعات

بانگكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی

بانگكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەڕێوەبەری کەناڵی “سەقز ڕووداو” لە پەیوەند لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵ سەبارەت بە کۆرۆنا، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قزوه‌ بانگهێشت كرا.

“فەردین مستەفایی”، ئەندامی فیدارسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەری کەناڵی “سەقز ڕووداو”، بە تاوانی بڵاوکردنەوەی  ئاماری بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لەمشاره‌، لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتیی شاری سەقزەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. فیدارسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: “لە ئەنجامی قەیرانی توندی بارودۆخی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ویرووسی کۆرۆنا لە سەقز و بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانییان و تووشبوون بەو نەخۆشییە، ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی چالاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتییەوە بانگهێشت و هۆشدارییان پێدراوە.