
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە بە سەر دەستبەسەر کرانی سێ ئەندامی بنەماڵەی “ڕەئووف شێخی”، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ڕەئووف شێخی” و براکەی بە ناوی “حامید شێخی” و دوو زاوای ناوبراویان بە ناوەکانی “نەبی مەلاوەیسە” و “ئەیووب خانی” دەستبەسەر کرد. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون له دۆخی ته‌ندرووستیان، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
