ئه‌و سه‌ردێڕه ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێكی ئیدێئۆلۆژیك نییه، به‌ڵكوو ده‌رخه‌ری باروودۆخی واقعیی كرێكارانی ئێرانه له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كاره‌ساتباری ویرووسی كڕۆنادا. با پێكه‌وه چاوخشاندنێكمان بێت به‌سه‌ر گۆشه‌یه‌ك له ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق“. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌نووسێ: “نیگه‌هبان له‌به‌ر ده‌رگای كارخانه به ته‌ب سه‌نجیه‌كه‌وه پله‌ی گرمای جه‌سته‌كان ئه‌ندازه ده‌گرێ و مه‌حلوولی زیدی عفوونیی ده‌ست، به‌ره‌و كرێكاران ڕاده‌دێرێ تا به‌كاری بێنن. كرێكارانی هێڵی به‌رهه‌مهێنان به حیساب كردنی كاتی هاتووچۆكه‌یانه‌وه، ڕۆژانه ١٢ كاتژمێر له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵن و خه‌ریكی كارن. شان به شانی یه‌كتر له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌م هێناندا له‌سه‌ر ده‌ستگاكان كار ده‌كه‌ن، پێكه‌وه نان ده‌خۆن و مه‌ودای نێوانیشیان له میترێك زیاتر نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌و لێك نزیك بوونه، ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، بۆ ئه‌وان پێكه‌نین و خۆشی و پێكه‌وه‌بوونی دێنا و گۆشاره‌كانی كاری له‌سه‌ر سووك ده‌كردن، له ئێستادا هه‌ستی ترس و نائه‌منییان پێده‌دات.” ڕاپۆرته‌كه‌ی شه‌رق له درێژه‌دا ده‌نووسێ: “عه‌لی، كرێكاری كارخانه‌یه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی تاران كه ڕه‌وایه‌تی كار كردنی ئه‌و ، ده‌رخه‌ری حاڵ و وه‌زعی سه‌دان كرێكاری دیكه‌یه له باروودۆخی ئێستادا، كه ناچارن وه‌ك جاران بڕۆنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ئه‌و ده‌ڵێ: “ده‌وڵه‌ت كرێكارانی به خاوه‌نكار سپاردووه تا هه‌ر جۆرێك كه مه‌یلیان بێت، له‌سه‌رمان بڕیار بده‌ن و به قازانجی زیاتری خۆیان بگه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و قازانجه به قیمه‌تی گیانی ئێمه بێت له به‌رامبه‌ر ویرووسی كڕۆنادا. “
١٠ ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی كڕۆنا له ئێران تێپه‌ڕ بووه. له‌و ماوه‌یه‌دا، زۆر كه‌س خۆیان له ماڵه‌كانیاندا قه‌ره‌نتینه كردووه، هێندێك كه‌س كاره‌كانیان له ماڵه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌سانێكیش وه‌ك ده‌ستفرۆشه‌كان بێكار بوون و كرێكارانی كارخانه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانیش وه‌ك جاران، هه‌موو ڕۆژێك ده‌ڕۆنه سه‌ركار و ئێوارێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان. ئه‌گه‌رچی كڕۆنا زۆر شتی گۆڕیوه، به‌ڵام نه‌زمی كاره‌كه‌ی ئه‌وان هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ئه‌وان ٨ تا ١٢ سه‌عات له ڕۆژدا له شوێنی كار، سه‌رقاڵی كارن و هه‌ر ساتێكیش له‌و كاره، تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ ترس و سترێسی تووش بوون به نه‌خۆشیی كڕۆنا. ترسێك كه ناتوانن هیچ كارێكی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بێجگه‌له شتنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانیان.
محه‌ممه‌د، كرێكاری كارخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی تارانه. ئه‌و هه‌موو ڕۆژێ، ٩ سه‌عات و چاره‌گێك ده‌بێ له كارخانه كار بكات و دوو تا سێ سه‌عاتیش له‌گه‌ڵ كرێكارانی دیكه له مه‌سیری هاتووچۆدا له‌ناو سرویسی كارخانه‌دا پێكه‌وه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ: حه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ كه واحیدی ئیمه‌نیی بێهداشتی كارخانه، بڕێكی مه‌حلوولی زیدی عفوونیی ده‌ست و كه‌ل و په‌ل هێناوه. به‌ڵام هێستا به گشتی بۆ بردنه‌سه‌ری ئاستی ته‌ندرووستیی كه‌سه‌كان هه‌نگاوێكی جیدیان هه‌ڵنه‌گرتووه. هیچ جیره‌یه‌كی ته‌ندرووستی له نێو كرێكارانی كارخانه‌دا بڵاو نابێته‌وه. كارفه‌رما ده‌ڵێ: “ئێمه ئاگامان لێیه كه ئێوه تووشی نه‌خۆشی نه‌بن. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی ئه‌ویش دانانی ئه‌و ته‌ب سه‌نجه ماڵیه‌یه كه نیگه‌هبان ڕۆژانه له كاتی هاتنه ژوورێ‌دا پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ی كرێكارانی پێ ئه‌ندازه ده‌گرێت و مه‌حلوولی زیدی عفوونیی ده‌ستی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی داناوه تا كرێكاران له كاتی هاتنیان بۆ ناو كارخانه، به‌كاری بێنن. هه‌موومان ده‌زانین كه له ئێستادا و له‌و باروودۆخه‌دا كه كڕۆنا به‌و شێوه‌یه په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئه‌و هه‌وڵانه زۆر كارامه نین و ته‌نیا بواری ده‌روونیی هه‌یه و ده‌یانهه‌وێ به‌و كارانه پێمان بڵێن كه كه‌سی نه‌خۆش له‌ناومان دا نییه. به‌ڵام ده‌زانین كه له ڕۆژانی سه‌ره‌تای تووش بوون به نه‌خۆشی كڕۆنا، نیشانه‌كانی ده‌رناكه‌ون و نه‌خۆشیه‌كه شاراوه ده‌مێنێته‌وه. “
به ڕای عه‌لی، گرینگ‌ترین ته‌وه‌ری ئه‌مڕۆ بۆ كرێكاران، حزووری ئه‌وانه له شوێنه مه‌ترسیداره‌كاندا. ئه‌و ده‌ڵێ: “له كاتژمێر ٦ی به‌یانیه‌وه كه سواری سرویس ده‌بین تا كاتژمێر ٦ و نیوی دوای نیوه‌ڕۆ كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، له شوێنێكی پڕ له سترێس و قه‌ره‌باڵغ داین و به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه داین. باشترین ڕێگاچاره بۆ ئێستا، قه‌ره‌نتینه كردن و كار كردن له شوێنێكی كۆنتڕۆڵ كرا‌و دایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه نه ده‌وڵه‌ت له‌وباروه ئیجبارێك داده‌نێت و نه ڕێكخراو و میدیایه‌كیش هه‌یه كه بیهه‌وێ له مافی هێزی كار دیفاع بكات. ئه‌و وێڕای گله‌یی كردنی له‌و هه‌ڵاواردنانه‌ی كه له بوار به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كڕۆنا هه‌یه، ده‌ڵێ: “له ئێستادا، مه‌جلیس داخراوه، سه‌عات كاری كه‌سه ده‌وڵه‌تیه‌كانیش كه‌م كراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه به‌رپرسان بۆخۆیان هێندێك زانیاریان بێت كه به خه‌ڵكی ناڵێن و خۆیان له قووڵایی ئه‌و كاره‌ساته حاڵی بوون. مه‌جلیس داده‌خه‌ن به‌ڵام حازر نین زانیاریی ورد بده‌ن به خه‌ڵك، تا شایه‌د خاوه‌نكاره‌كانیش ناچار بن گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ر سه‌عات كاریه‌كان بێنن و یان ناوه‌نده‌كان داخه‌ن، هێشتا بۆ خاوه‌نكاره‌كان خێرایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كڕۆنا زۆر جیدی نییه و حاشای لێده‌كه‌ن. عه‌لی به ده‌نگێكی تووڕه و تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ سترێسه‌وه ده‌ڵێ: “ده‌وڵه‌ت كرێكارانی به خاوه‌نكار سپاردووه تا هه‌ر بڕیارێك كه مه‌یلی بێت له‌سه‌ریانی بدات و به قازانجی زیاتری خۆی بگات.”
سه‌باره‌ت به سه‌نعه‌تی ماشێن سازی، باروودۆخی هێزی كار له‌به‌رامبه‌ر كڕۆنادا قه‌یراناوییه. ئه‌و باروودۆخه ناله‌باره‌ی كه پێشتر به‌سه‌ر ئه‌و سه‌نعه‌ته‌دا زاڵ بوو، له ئێستادا به هاتنی كڕۆنا خراپتر و ناسه‌قامگیرتر بووه. شیركه‌ته‌كانی ماشێن سازی به‌هۆی به‌ربڵاوبوونی فه‌زای كارگه‌كانیان و كه‌مبوونی ژماره‌ی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندرووستیه‌كانیان، ناتوانن به‌ربه بڵاوبوونه‌وه ویرووسی كڕۆنا بگرن له‌ناو كرێكاراندا. كرێكارانێكیش كه نیگه‌رانی كڕۆنان و نایانهه‌وێ له شوێنێكی ئاوا دابن، وڵامێكی هه‌میشه‌یی و سه‌رڕاستیان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه پێده‌درێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: “ناتهه‌وێ، ته‌سویه بكه و بڕۆ“.
ئه‌و ڕاپۆرته، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌ك له باروودۆخی كرێكارانه له شوێنی كاره‌كانیاندا، ئه‌ویش له باروودۆخێكدا كه به‌هۆی كرده‌وه‌ی دژه ئینسانیی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كڕۆنا خه‌رێكه له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت و كۆمه‌ڵگای ئێرانی خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسیی قه‌یرانێكی به‌رینی مرۆیی. به‌له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی سه‌ختی كار و نزم بوونی ئاستی ستانداردی ته‌ندرووستیی شوێنه‌كانی كار، كرێكارانی ئێران زیاتر له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تووش بوون به‌م ویرووسه دان. ده‌وڵه‌ت، كرێكارانی له به‌رامبه‌ر ویرووسی كڕۆنادا كه خۆی هۆكاری سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌یه‌تی، بێ دیفاع هێشتووه‌ته‌وه. فه‌رامه‌رز ته‌وفیقی یه‌كێك له ئه‌ندامانی شۆڕای باڵای كاری ڕژیم بێشه‌رمانه ڕایگه‌یاندووه كه: “ئێمه ناتوانین به خاوه‌نكاران بڵێین كه كاره‌كانیان ته‌عتیل كه‌ن، به‌ڵام كرێكاران بۆخۆیان ده‌بێ گۆێ نه‌ده‌نه ده‌نگۆكان و خۆیان له‌به‌رامبه‌ر كڕۆنادا بپارێزن.
له‌و باروودۆخه‌دا، خواستی داخستی كارخانه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان وێڕای پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای ته‌واو به كرێكاران، پێویسته ببێته یه‌كێك له خواسته سه‌ره‌كیه‌كانی بزه‌ووتنه‌وه‌ی كرێكاری. له كارخانه و ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاریدا كه هێڵی به‌رهه‌مهێنان وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه حه‌یاتیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه له باروودۆخی ئێستادا، پێویسته سه‌عاتی كار كه‌م بكرێته‌وه و هه‌وڵی تایبه‌ت بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ستاندارده‌كانی ته‌ندرووستی له شوێنه‌كانی كار بدرێت.