
به پێی ههواڵی گهیشتوو بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە له گوێزه كوێره کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوەبردووه.
ڕۆژی هەینی ١٦ی ڕەشەممە، بەشێک لە چالاکان و خەڵکی شاری سنە بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، بە هەڵگرتنی چهندین پلاکارد كه دروشمی تایبەت بەو ڕۆژەی تێیدا نووسرابوو لهوانه، “ژن و پیاو لە مافدا یەکسانن”، “ژن ناموسی کەس نییە” و “نا بۆ پیاو سالاری” چالاکییەکەیان بەڕێوەبرد. به پێی ئهم ههواڵه، ساڵانە به ههزاران کۆڕ و و کۆبوونەوە، ئاکسیۆن و سمیناری تایبەت بۆ داکۆکی لە مافی ژنان و خستنەبەرباسی کێشەوگرفتەکانی ژنان له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن لە جیهاندا بەڕێوەدەچێ.
