
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەممە، دوو لاوی خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان، بە ناوەکانی “حەمید ئەژدەری” و “ئوسامە بامداد”، هەر کام بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم دوو لاوە ١٦ ساڵ ته‌مه‌نه، شەوی شەممە ١٩ی ڕێبەندان، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە کلووپێکی وەرزشی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.
