کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ بۆ نەخۆشخانە

گواستنەوەی به‌ندكراوانی زیندانی

گواستنەوەی به‌ندكراوانی زیندانی

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی ڕەشەممە، به‌ندكراوێک بە ناوی “سەلمان سلێمان نژاد”، بە گومانی تووشبوون بە ویروسی کۆرۆنا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەڕێوەبەری نێوخۆی زیندان ڕایگه‌یاندووه‌، کە ئەو به‌ندكراوه‌ گومانی تووشبوون بە ویروسی کۆرۆنای لێ دەکرێت. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی ڕەشەممە، به‌ندكراوێكی دیكه‌ بە ناوی “محەممەد قەنبەردوست” بە گومانی تووشبوون بە ویروسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە.