
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی “لاستیكی بارز” له كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌هۆی كاركردن به مه‌وادی شیمیایی، تووشبوونی به نه‌خۆشینی سییه‌كان بووه‌ته خه‌ونێكی وه‌حشه‌تناك. ده‌شڵێن: خوازیاری ته‌عتیل كردنی كارخانه یاخود كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عاتی كارهكهیانن. كرێكارانی كارخانه‌ی “لاستیكی بارز” ڕاشیانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كرێكاره‌كان له‌و ساڵۆنانهی كه پێوه‌ندی به كاری شیماییهوه هه‌یه به نه‌خۆشینی كۆرۆنا تووش بێ، ئه‌وه گیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌گه‌ری مردنی زۆر زیاتره. كرێكارانی ناڕازیی، خوازیاری دابین كردنی مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ستكێش له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره بوون.
