
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییانی گوندی کۆری لە هەولێر دژ بە نەگەڕاندنەوەی مافەکانیان و دیارینەکردنی شوێنی ئەو زەوییانەی پێیاندراوە، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕه‌شه‌ممه، هاووڵاتییانی گوندی کۆری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووه، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بە پارچە زەوییەکی ٢٠٠ میتری قەرەبووکراینەوە، بەڵام تا ئێستا دەستی دەستی مان پێ دەکرێت و شوێنی زەوییەکانمان دیار نییە. ناڕازییان راشیانگه‌یاندووه، ئەگەر زەوییەکە دیاری بکرێت و خزمەتگوزاریی بۆ بچێت ئەوا خۆمان خانوی لەسەر درووست دەکەین.
