کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخستنی دووكانه‌كان بۆ پێشگیری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ شاره‌كانی كوردستان

داخستنی دووكانه‌كان بۆ پێشگیری له‌

داخستنی دووكانه‌كان بۆ پێشگیری له‌

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە کاسبکاران و بازاڕییانی شاره‌كانی سەقز، مه‌ریوان و جوانڕۆ، بۆ پێشگرتن له‌ هه‌رچی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، دووكانه‌كانیان داخست.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دووكانداران و كاسبكارانی شاری سه‌قز بە نیشانەی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا، بە داخستنی دوکانەکانیان، داوایان لە بازاڕییان و کاسبکارانی ئەو شارە كردووه‌ کە دوکانەکانیان دابخەن. به‌ پێی گرته‌ ویدیۆیه‌ بڵاوكراوه‌كان، داوا لە هەموو دوکاندارانی شاری سەقز كراوه‌ کە بۆ پێشگیری و تووش نەبوون بەو نەخۆشییە، دوکانیان دابخەن تاکوو تەندروستیی خۆیان و خەڵکی ئەو شارە لەو نەخۆشییە پارێزراو بێت. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە بازاڕییان و دوکاندارانی شاری مەریوانیش، بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا دوکانەکانیان داخستووه‌. هەر له‌م پێوه‌نده‌دا، بازاڕییانی جوانڕۆش بۆ پێشگیری و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان بازاڕچە سنوورییەکانیان داخستووه‌.