کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ به‌ندكراوانی زیندانی كرماشان

پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ به‌ندكراوانی

پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ به‌ندكراوانی

سەرەڕای پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بە به‌ندكراوانی زیندانی کرماشان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا، لەسەر بڕیاری بەخشنامەی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، زیندانییانی سیاسی مافی مه‌ره‌خه‌سییان پێ نادرێت.

دادستانی ئۆستانی کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووه‌: زیاتر لە هه‌زار و ٢٠٠ زیندانی مه‌ره‌خه‌سییان پێ دراوە و لەو ڕێژەیە ٢٥٠ زیندانی کە لە “چشمە سفید” زیندانی بوون بە دانانی “وجە التزام” مافی مه‌ره‌خه‌سییان پێ دراوە. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌: تاوانبارانێک كه‌ بە سزای قورس له‌وانه‌، “مەحکوومکراوانی دزیی چەکدارانە و دزیی ماڵی کە زیاتر لە ٥ ساڵ بە زیندان مەحکووم کراون و هەروەها تاوانباران بە دزیی ماڵیی زیاتر لە کەڕەتێک کە ٥ ساڵ زیندانییان هەبێت، سیخوڕی، هەوڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی کە زیندانییەکەیان زیاتر لە ٥ ساڵ بێت، ڕفاندن، تیزاوڕشتن، قاچاخ و کڕین و فرۆشتنی چەک زیاتر لە دوو قەبزە، تاوانباران کە بە فرت و فێڵ ماڵی خەڵکی خواردووە و بە شێوەی گشتی سکاڵایان لە سەرە و تاوانبارانی قیساس و ئێعدام”، لە پێیدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ری كراون.